ئەڵمانیا: هەڵوێستمان دەربارەی دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا نەگۆڕاوە

- 10/9/2019 4:26:00 PM 809 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-       

وتەبێژی حکومەتی بریتانیا، هەڵوێستی وڵاتەکەیان دەربارەی دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا نەگۆڕاوە، بەڵام رەتیکردەوە هیچ رونکردنەوەیەک دەربارەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی نێوان راوێژکاری ئەڵمانیاو سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بدات.

ستیفن سێنێرت، وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئەڵمانیا "تا کۆتا  خولەک" بەردەوام دەبێت لەهەوڵەکانی، بۆ مسگۆرکردنی ڕێککەوتنێک دەربارەی دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی بەرلێن زۆر بەرونی و راشکاوی ئەوەی دەربڕیوە کە بریتانیا هێشتا پێویستی بە ئەنجامدانی چاکسازیە، لەو پێشنیارەی کە بۆ دەرچونی لەیەکێتی ئەوروپادا پێشکەشیکرد، لە سەرەتای ئەم مانگەدا.

دوێنێ سێشەممە بەرپرسێکی باڵای حکومی بریتانیا ئاماژەی بەوەدا " هەریەک لەبۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی بریتانیا و ئەنجێلا مێرکڵ، راوێژکاری سیاسی ئەڵمانیا دەربارەی پێشنیارەکەی بریتانیا بۆ دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا گفتوگۆیانکردوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەڵوێستی مێرکڵ دەربارەی باجە گومرکییەکانی ئیرلەندای باکور هەمان هەڵوێستی یەکێتییەکە بێت، ئەوا گەیشتن بەڕێکەوتن لەگەڵیاندا ئەستەم دەبێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP