سات بەسات دواین زانیارییەکان لەبارەی لەشکرکێشییەکەی تورکیا
هەسەدە ئۆپەراسیۆنی دژی داعشی راگرت

- 10/9/2019 4:17:00 PM 15553 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

7:40                  میسر لەسەر لەشکرکێشی تورکیا داوای کۆبونەوەی بەپەلەی هاوپەیمانێتی عەرەب دەکات

7:35                وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا لەبارەی لەشکرکێشی تورکیا باڵیۆزی تورکیا لەوڵاتەکەی بانگێشت دەکات

7:30               جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتوەکان: ئۆپەراسیۆنی سەربازی چارەسەری کێشەکە ناکات

7:15                 هەسەدە ئۆپەراسیۆنی دژی داعشی راگرت 

7:15                هەسەدە: لەسەرانسەری سنورەکانی سوریا وەڵامی هێرشی داگیرکاری دەدەینەوە

7:10              ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران لەپارتەکەی ترەمپ پلان بۆ سەپاندنی سزای توند بەسەر تورکیادا دادەنێت

7:00              رۆیتەرز: هاوڵاتیانی مەدەنی ناوچە سنورییەکانی سوریا چۆڵدەکەن 

6:40         لەسەر داوای بریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەلجیکا و پۆڵەندا ئەنجومەنی ئاسایش کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات

6:30              تورکیا: لەڕیگای کەناڵە دپلۆماسییەکانەوە سوریامان لەئۆپەراسیۆنەکە ئاگادارکردۆتەوە 

6:25              ناتۆ: نابێت تورکیا هەنگاوێک بنێت کە ببێتەهۆی کارەساتی مرۆیی زیاتر لەناوچەکە 

6:25              ناتۆ: نابێت تورکیا هیچ هەنگاوێک بنێت کەببێتەهۆی تێکشکاندنی زیاتری سەقامگیری ناوچەکە

6:15               هەسەدە: بۆمباران و لەشکرکێشی تورکیا رێژەیەکی زۆری هاوڵاتیانی کردۆتە قوربانی

6:00                فەرەنسا و بریتانیا داوای کۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن

5:55               رۆیتەرز: ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا نەخشەی جەنگ لەسوریا دادەڕێژێتەوە

5:52          خاچی سوری نێودەوڵەتی داوا لەوڵاتان دەکات هاوڵاتییە مەدەنییەکانی خۆیان لەکەمپەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ببەنەوە

5:50              فەرەنسا بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی تورکیای بۆسەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کرد

5:45             ئەڵمانیا بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی تورکیای بۆسەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کرد

5:30            سوپای تورکیا شارۆچکەی عەین عیسا تۆپباران دەکات

5:20           یەکێتی ئەوروپا: ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەپێناوی ناوچەی ئارامدا نیە

5:20           یەکێتی ئەوروپا داوا لەتورکیا دەکات ئۆپەراسیۆنەکانی لەسوریا راگرێت

5:10           لەگرێسپی تورکیا شەقامی مەلا دەروێش و گوندی مشرافە بۆردومان دەکات

5:05          شەپۆلی ئاوارەبونی هاوڵاتیانی مەدەنی لەشارەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد

5:00       تەقینەوەیەکی زۆر و گڕو دوکەڵ لەشاری تەلئەبیەزی سوریا رویداوە، خەڵکی مەدەنی شارەکە بەجێدەهێڵێت

4:55      تورکیا باڵوێزخانەی ئەمریکای لەوڵاتەکەی بانگێشت کرد بۆ ئاگادارکردنەوەی لەبارەی لەشکرکێشی وڵاتەکەی لەسوریا 

4:50         روسیا: هێرشی تورکیا بۆسەر خاکی سوریا پێشێلکردنی سەروەری خاکی ئەو وڵاتەیە 

4:45           حکومەتی سوریا ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد و بەپێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانی لەقەڵەمدا

4:40      هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری رەئس العین لە حەسەکە دەستیپێکرد.
کەمێک بەرلەئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی وڵاتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی فورات و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەستیانپێکرد.

لەیەکەم هەنگاویشدا، ناوەندی سەربازی سەرێکانی بۆردومان کرا. 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایە ئەردۆغانەوە بەئۆپەراسیۆنی " بەهاری ئاشتی " ناوبراوە و ئیدارەی رۆژهەڵاتی باکوری سوریا دەکاتە ئامانج.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئۆپەراسیۆنەکە بەهاوکاری سوپای نیشتیمانی سوریا دەبێت و کۆنترۆڵکردنی ناوچە کوردییەکان دەکاتە ئامانج. 

بەرپرسانی تورکیا بانگەشەی ئەوەدەکەن کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و دورخستنەوەی مەترسی تیرۆرە لەسەر سنورەکانی.

بەڵام, حکومەتی سوریا ئیدانەی ئەو هێرشەی کردوە و بەپێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانی لەقەڵەمداوە، هێزەکانی سوریای دیموکراتیش بەشێک بون لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و ئەو بیانوەی تورکیا " بێ بنەما " وەسفدەکەن.

زانیاری زیاتر...



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP