"عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین دیاردەی دەستدرێژی تێدایە"

- 10/9/2019 4:14:00 PM 1480 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
سەنتەری الباروميتر العربی لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوەدەکات مسر، عێراق، سودان، جەزائیر و مەغریب بە دوای یەکدا زۆرترین دیاردەی دەستدرێژی "جەستەی و زمانەوانیان" تێدایە.

ناوەندەی ئاماژەی بەوەش کردوە، چینی گەنجان بە هەردو رەگەزی نێر و مێ زۆترین حاڵەتەکانی دەستدرێژی لەو وڵاتانەدا پێکدەهێنن.

بە گوێرەی راپۆرتەکە لە مسر زۆترین حاڵەتی  دەستدرێژی تێدایە بەجۆرێک لە %40ی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بە شێوازی قسە و %30ی هاوڵاتیانیش بەشێوەی جەستەیی دەستدرێژیان کراوەتە سەر.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەنها کچان لەو وڵاتانەدا نەبوونەتە قوربانی دەستدرێژکاران، بەڵکو کوڕانیش قوربانی حاڵەتەکانی دەستدرێژین بە شێوازی قسە و جەستیەشەوە. 

بە گویرەی راپۆرتی ناوەندەکە کە ئاژانسی توێژینەوە لە زانکۆی برنستۆنی ئەمریکی ئەنجامەکەی بڵاوکردەوەتەوە  هەر یەک لە تونس، لیبیا و ئوردن کەمترین رێژەی دەستدرێژیکردنەسەری تێدا تۆمارکراوە. 

راپرسیەکەی ناوەندی "الباروميتر العربي" باس لەوەشکراوە، لە راپرسییەکەدا بەریەککەوتنی بە مەبەست لە شوێنە گشتییەکان و شوێنەکانی گواستنەوە و بازارەکاندا وەکو دەستدرێژی جەستەیی هەژمارکراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP