روسیا: هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر سوریا کەموکوڕی زۆری تێدایە

- 10/9/2019 4:12:00 PM 755 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی روسیا، رەخنەی لە  هەڵوێستی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گرت لەبەرامبەر سوریا و بە "هەڵوێستێکی پڕ لەکەموکوڕی ناویبرد".
دەبێت ئەوەش بڵێین، هەڵوێستەکانی کەموکوڕ و دژ بەیەکن

 


ئەمڕۆ چوارشەمە سێرگی لاڤڕۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە گونگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لەدوای کۆبونەوەی لەگەڵ موختار تلیوبێردی، وەزریری دەرەوەی کازاخستان ئەنجامیدا، رایگەیاند " قورسە بەوردی ئاماژە بکەین بەوەی کام لەهەڵوێستەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەڵەیە، بەڵام دەبێت ئەوەش بڵێین، هەڵوێستەکانی کەموکوڕ و دژ بەیەکن ".
 روسیا چەندین جار ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئاگەدارکردوەتەوە، کە واز لەداگیرکردنی نایاسایی خاکی سوریا بگرێت،

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، روسیا چەندین جار ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئاگەدارکردوەتەوە، کە واز لەداگیرکردنی نایاسایی خاکی سوریا بگرێت، لەناوچەی ئەلتەنف، کە بنکەی هێزەکانیانی سوریای تیادا دامەزراوە.

لەدرێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، گفتوگۆ دەربارەی کەموکورتییەکانی هەڵوێستەکانی ئەمریکا لەناوچەکانی دەسەڵاتیی خۆجێی کوردەکانی رۆژاڤا لەگەڵ سەرکردەکانی کوردا کردوە.
کوردەکان زۆر نیگەرانن لەو مامەڵەیەی ئەمریکا، کە زۆر بەساردی لەو بابەتە هەستیارە دەڕوانێت

 


جەختیشیکردەوە، کوردەکان زۆر نیگەرانن لەو مامەڵەیەی ئەمریکا، کە زۆر بەساردی لەو بابەتە هەستیارە دەڕوانێت، "لەوانەیە ناوچەکە بەتەواوەتی بگرێتەوە".
ئێمە ئەم پێشنیارە دەکەینە بەردەم ئەمریکا، بەهیوای ئەوەین گوێمان لێبگیرێت

 

لاڤرۆڤ بەپێویستیشی زانی ئەو ئۆپەراسیۆنەیەی کە بڕیارە لەلایەن تورکیاوە بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات ئەنجامبدرێت، بەهەر رێگەیەک بێت ئەو کارە بوەستێنرێت وتیشی، "ئێمە ئەم پێشنیارە دەکەینە بەردەم ئەمریکا، بەهیوای ئەوەین گوێمان لێبگیرێت".

رۆژی دوشەممەی رابردو، کۆشکی سپی ئەمریکا کشانەوەی هێزەکای وڵاتەکەیان لەناوچەکانی باکوری سوریا راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، تورکیا ئوپراسیۆنێکی سەربازی لەباکوری سوریا ئەنجامدەدات، ئەمریکا نە پاڵپشتی ئەوکارە دەکان، نەڕێگریشی لێدەکات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP