رۆحانی: داوا لە تورکیا دەکەین خۆی لەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بپارێزێت

- 10/9/2019 2:18:00 PM 1344 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، داوا لە تورکیا دەکەن خۆی لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بپارێزێت لەباکوری سوریا، دەشڵێت، هێزەکانی تورکیا لە ئامادەباشیدابن بۆ بەرەوپێشچونی ناوچەکە، بەتایبەت لەپاش ئەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، پاشەکشەیان لەناوچەکەدا کردوە.
داوا لە تورکیا دەکەین خۆڕاگربێت و خۆی لەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بپارێزێت لەباکوری سوریا

 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندوە، "داوا لە تورکیا دەکەین خۆڕاگربێت و خۆی لەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بپارێزێت لەباکوری سوریا".

ئێران کە هاوپەیمانێکی نزیکی سوریایە پێشتر رایگەیاندبو، پێویستە تورکیا رێز لە یەکپارچەی خاکی سوریا بگرێت، بەپێویستیشی زانیوە هەمو هێزە بیانییەکان، لەنێوانیاندا ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە پاشەکشە بکەن.
داوا لە تورکیای وڵاتی دراوسێ و هاوڕێمان دەکەین زیاتر هێمنببێت و بەباشی بە بڕیارەکانیدا بچێتەوە 

 

روحانی ئاماژەی بەوەشکرد، "داوا لە تورکیای وڵاتی دراوسێ و هاوڕێمان دەکەین زیاتر هێمنببێت و بەباشی بە بڕیارەکانیدا بچێتەوە و رێگەی دروست هەڵبژێرێت".
لەوە تێدەگەین تورکیا نیگەرانی ئاسایشی سنورەکانی وڵاتەکەیەتی، بەڵام بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانیەکانی پێویسە رێگەی دروست بگرێتەبەر

 

ئەوەشی خستەڕو، "ئێران هەروەک تورکیا، ژمارەیەک لە دانیشتوانەکەی کوردن، لەوە تێدەگەین تورکیا نیگەرانی ئاسایشی سنورەکانی وڵاتەکەیەتی، بەڵام بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانیەکانی پێویسە رێگەی دروست بگرێتەبەر".
تاکە چارەسەر بۆ پاراستنی ئاسایشی باشوری تورکیا، بونی هێزەکانی سوریایە لەو ناوچەیەدا

 

رۆحانی رونیکردەوە، "تاکە چارەسەر بۆ پاراستنی ئاسایشی باشوری تورکیا، بونی هێزەکانی سوریایە لەو ناوچەیەدا، پێویستە کوردەکانیش پاڵپشتی هێزەکانی سوریا بن".

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فەخرەدین ئاڵتون، بەڕێوبەری پەیوەندیەکانی سەرۆکی توکیا رایگەیاند، هێندەی نەماوە هێزەکانی تورکیا سنورەکانی سوریا ببڕن، بۆ دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی باکوری سوریا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP