هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

تورکیا: بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن مافی خۆمانە

- 10/9/2019 2:13:00 PM 5265 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەکان و یاساکانی نەتەوەیەکگرتوەکان مافی تورکیایە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامبدات.

مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکەی وڵاتەکەی راشیگەیاند، بەرپرسانی حکومەتی سوریا لەئۆپەراسیۆنەکە ئاگاداردەکەنەوە.

لای خۆشییەوە حکومەتی سوریا رایگەیاند، ئەردۆغان خواستی فراوانخوازی و زیادکردنی دەسەڵاتی هەیە.

سوریا دەشڵێت، " داوامان لەهێزە کوردییەکان کردوە نەبنە داردەستی هێزەکانی حکومەتی ئەمریکا، بۆیە ئەوان بەرپرسن لەم دۆخە." 

سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی دەرەوەی سوریا لەلێدوانێکیدا بۆ سکای نیوز جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە حکومەتی سوریا بەڕێگای یاسایی رێگری لەئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دەکات. 

لای خۆشییەوە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیای راگەیاندوە، ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەسوریا سەقامگیری و ئاشتی بۆ ناوچەکە دەهێنێت. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP