نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکاندا دابەزینی بەخۆوەبینی

- 10/9/2019 11:39:00 AM 1452 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

بەهۆی کەمبونەوەی خواست لە بازاڕەکاندا لەسەر نەوتی خاو، نرخی ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوەبینی.

بەهۆی زیادبونی ناکۆکییە بازرگانییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و چین نیگەرانییەکانی دەربارەی گەشەنەکردنی ئابوری جیهانی بەڕێژەیەکی بەرچاو داواکاری لەسەر نەوتی خاو لەبازاڕەکاندا کەمببوەتەوە و ئەوەش وایکردوە نرخەکەی داببەزێت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برینت لەبازارەکانی جیهاندا 24 سەنت دابەزی، لە دوایین مامەڵەدا بە 58.00 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %0.4 دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

لەهەمانکاتدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 24 سەنت دابەزیوە، لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 52.39 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێکراوە، واتە بەڕێژەی %0.5 دابەزیوە.

لەم هەفتەیەدا گفتوگۆ بازرگانیەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زیاتر ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینی، هەر ئەمەش نیگەرانیەکانی گەشەسەندنی بازاڕە ئابوریەکانی زیادکرد و دەرئەنجامی ئەمەش نرخی نەوت لەبازاڕەکاند دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

رۆژی هەینی داهاتو، هەردو وڵاتی زلهێزی ئابوری جیهان کۆدەبنەوە بۆ کۆتایهێنان بە ناکۆکییەکانیان، کە ماوەیەکی زۆرە درێژەی کێشاوە، بۆ بەگەڕخستنەوەی بازاڕەکان و گەشەسەندنی ئابوری جیهان.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP