پشکنەری گشتی تەندروستی عێراق: 34 ملیار دینارمان بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاندوەتەوە

- 10/9/2019 8:57:00 AM 1112 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوسینگەی پشکنەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە چێوارچێوەی پێداچوونەوەیان بە باجی کۆمپانیاکان و رێکخستنەوەی خەرجییەکان زیاتر لە 34 ملیار دینار 29 ملیۆن دۆلاریان بۆ خەزێنەی گشتی گەڕاندوەتەوە.
لە ماوەی نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە تیمێکی تایبەتیان بۆ لێکۆڵینەوە لە رێژەی باج و گرێبەستەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە پێکهێناوە

 

پشکنەری گشتی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، لە ماوەی نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە تیمێکی تایبەتیان بۆ لێکۆڵینەوە لە رێژەی باج و گرێبەستەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە پێکهێنا و توانیویانە 34 ملیار و 696 ملیۆن و 784 هەزار دینار خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێنەوە، کە دەکاتە 29 ملیۆن و 158 هەزار و 645 دۆلار.
تیمەکە لێکۆڵینەوەی وردی لە شێوازی گرێبەستەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەیان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان کردوە 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "تیمەکە لێکۆڵینەوەی وردی لە شێوازی گرێبەستەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەیان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان کردوە سەبارەت دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان کە لە نێوان ساڵانی 2019-2008 کە پارەکەیان نەدابو".

ئەوەش خراوەتەڕو، "تیمەکەی پشکنەری گشتی پێداچونەوەی تەواوی بە گرێبەستەکانی کۆمپانیای دابینکردنی دەرمان و پێداوێستی پزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی و ژینگە کردوە، سەبارەت بە رێژەی دابینکردن و هاوردەکردنی ئامێری پزیشکی و تاقیگەیەکان".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP