ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
-
10/9/2019 8:12:00 AM
110514 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی یەکەی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ موچەی یەکەی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا نۆ موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها شەش موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.