وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

- 10/8/2019 8:38:00 PM 47916 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاگاداربە، وێنەی بێزاركەری تێدایە

 

پاش ئەوەی كچێكی تەمەن 15 ساڵ، لە یاری ئەسپسواریدا دەكەوێتە خوارەوە، بەشێكی شەویلگە و چەناگەی بە تەواوی دەشكێت و لێدەبێتەوە، بەڵام خۆی شەویلگەی خۆی هەڵدەگرێت و دەیگەیەننە نەخۆشخانە.

ئێمیڵی ئێكڵز، ئەو كچە تەمەن 15 ساڵەی كە ئەسپسوارە لە یاریەكی ئسپسواریدا دەكەوێتە خوارەوە و سەری دەكەوێت بە یەكێك لە بەربەستەكاندا، بەوهۆیەوە لایەكی شەویلگەی شكاوە و لێبوەتەوە، بەشێوەیەك تەنها بە توێژاڵێكی تەنكی پێستی روخساریەوە ئەو بەشەی شەویلگەی پەیوەست ماوەتەوە.

روداوەكە لە مانگی ئاب-ی ئەمساڵدا لە دێربی شەیر رویداوە و پاش ئەوەی ئێمیڵی لەسەر ئەسپەكەی دەكەویتە خوارەوە و لایەكی شەویلگەی دەشكێت، دەستبەجێ دەیگەیەننە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، هاوكات پەیوەندی دەكەن بە دایك و باوكی ئێمیلی-ەوە.
 
ئێمیڵی باسی پاش كەوتنەخوارە لە ئەسپەكەی دەكات و دەڵێت "كاتێك لەناو ئۆتۆمبیلی فریاكەوتنەكەدا تەماشای خوارەوەم كرد وتم نازانم ئەمە چیە، كاتێك سەیرم كرد ددان و ئێسكم بەدیكرد و پرسیارم كرد ئایا ئەوە شەویلگەی منە؟!".

لە نەخۆشخانە، چارەسەری پێویست ۆ ئێمیلی ئەنجامدرا، بە شێوەیەك پاش تەنها یەك مانگ ئێمیڵی توانی بچێتەوە خوێندنگە، دایكیشی دەڵێت پاش چاكبونەوەی پێشبینیم دەكرد شوێنەوارێكی زۆر بە روخساریەوە بمێنێتەوە، بەڵام كاتێك بینیم تەنها جێنیشانەیەكی بچوكە دڵخۆشبوم".

هاوكات لە ئێستادا ئێمیڵی سورە لەسەر ئەوەی دایك و باكی رازی بكات، چونەوەی بۆ مەشق و راهێنانەكانی ئەسپسواری و بەشداریكردنی لەو پێشبڕكێیانەدا پەسەند بكەن.


نیشانەکردن :

#جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP