هەواڵی ئەمڕۆ

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر سڕکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەدات

- 10/8/2019 3:11:00 PM 2451 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر پێشنیارەكانی لیژینەی تایبەت بە داواكاری خۆپیشاندەران و سڕکردنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەتی سەبارەت بە داوکاری خۆپیشاندەران ئەنجامدا، کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرەلەمان و بە ئامادەبونی 212 ئەندام دەستیپێکردوە.

لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتوە، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر پێشنیازی هەژمارکردنی کوژراونی خۆپیشاندانەکان بە شەهید، پێدانی هاوکاری بەو کەسانەی بێکارن و کەسانی بێ دەرامەت، كردنەوەی دەرگای دامەزراندن و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبون بۆ هەژاران پەسەندکرا.

هاوکات لە کۆبونەوەکەدا دەنگ درا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو کەسانەی کە لەسەر میلاکی وەزارەتی ناخۆ و بەرگری و دەستەی حەشدی شەعبی بون و بەهۆی کۆتایهاتنی ماوەی گرێبەستەکەیان لە کار دورخرابوونەوە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP