ئێران بۆ تورکیا: دژی هەر کردەوەیەکی سەربازین لە سوریا

- 10/8/2019 10:16:00 AM 50421 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندوە، کۆماری ئیسلامی ئێران دژی هەر کردەوەیەکی سەربازییە لە سوریا.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێران جەخت لە روبەڕوبونەوەی تیرۆر و گەڕانەوەی ئارامی بۆ سەرجەم ناوچەکانی سوریا دەکاتەوە.
پێویستە تورکیا رێز لە یەکێتی خاکی سوریا و سەروەرییەکەی بگرێت

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی زەریف و چاوشئۆغلو، زەریف داوایکردوە، "پێویستە تورکیا رێز لە یەکێتی خاکی سوریا و سەروەرییەکەی بگرێت".
پابەندبون بە رێککەوتنەکان باشترین رێگەیەچارەیە بۆ تورکیا و سوریا بۆ رەواندنەوەی مەترسییەکان

 

رونیشیکراوەتەوە، پابەندبون بە رێککەوتنەکان باشترین رێگەیەچارەیە بۆ تورکیا و سوریا بۆ رەواندنەوەی مەترسییەکان.

راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکردوە، "ئێران بە پێویستی دەزانێت سەرنج بخرێتە سەر روبەروبونەوەی تیرۆر و گەڕانەوەی ئارامی بۆ سوریا".
بەمزوانە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێدەکات

 

دوای ئەوەی شەوی یەکشەممەی رابردو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و لەبارەی ناوچەی ئارام لە سوریا گفتوگۆیان کرد، کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە و رایگەیاند، "بەمزوانە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێدەکات".

کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە نەپاڵپستی دەکەین، نە ڕێگریشی لێدەکەین"، بۆ ئەم مەبەستەش دەستیان بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کردوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP