بەپەلە

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان بەرزبوەوە

- 10/8/2019 9:54:00 AM 1526 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-       

بەهۆی زیادبوی نیگەرانییەکان دەربارەی پچرانی هەناردەکردنی نەوت لە وڵاتی عێراق و ئیکوادۆر، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ جارێکی دیکە بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.
 لە دوایین مامەڵەدا بە 58.73 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %0.7 بەرزبوەتەوە

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 38 سەنت بەرزبوەتەوە، لە دوایین مامەڵەدا بە 58.73 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %0.7 بەرزبوەتەوە.

لەهەمانکاتدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 33 سەنت بەرزبوەوە، بە 53.08 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەکرا، واتا بەڕێژەی %0.6 بەرزبوەتەوە.
بەهۆی رەوشی ئابوری سەختەوە دەستیپێکردوە، ئەگەری راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئەو وڵاتانەی زیاترکرد

 

خۆپیشاندانەکانی وڵاتانی عێراق و ئیکوادۆر، کە بەهۆی رەوشی ئابوری سەختەوە دەستیپێکردوە، ئەگەری راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئەو وڵاتانەی زیاترکرد، هەر ئەوەش بوەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکاندا.

لە دوای هەفتەیەک لە بەردەوام بونی خۆپیشاندانەکانی عێراق، کە بەدوەم گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنی نەوتی ئۆپیک هەژمار دەکرێت، ژمارەی کوژراوان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە، ئەگەر هاتو بەرهەمهێنانی نەوت رابگرێت، بەڕێژەیەکی بەچاو نەوت لەبازاڕەکاندا کەمدەکات.

سەبارەت بەئیکوادۆر، کە بچوکترین ئەندامی وڵاتانی ئۆپیکە، دوێنێ دوشەممە وەزیری وزەی ئەو وڵاتە رایگەیاند، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەیەوە، رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی 59 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمدەکاتەوە.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP