بەپەلە

"شارەکە وەکو بەشێكی گرنگی عێراق دەمێنێتەوە"
هادی عامری: کەرکوک بۆ هەمو عێراقییەکانە و بۆ پارێزگاری لێکردنی ئامادەین

- 10/8/2019 9:07:00 AM 5395 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، پارێزگای کەرکوک موڵکی هەمو عێراقییەکانە و ئەگەر تیرۆرستان بیانەوێت بگەڕێنەوە ئەوان بۆ پارێزگاریکردن لە شارەکە لێرە ئامادەن.
کەرکوک بە تەنها موڵکی کورد و عەرەب و تورکمان نیە و شارەکە وەکو بەشێكی گرنگی عێراق دەمێنێتەوە

 

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح سەردانی کەرکوکی کرد و لە کۆبونەوەکەیەکدا رایگەیاند، "کەرکوک بە تەنها موڵکی کورد و عەرەب و تورکمان نیە و شارەکە وەکو بەشێكی گرنگی عێراق دەمێنێتەوە کە پێویستە هەمو پێکهاتەکان رێزلێگیراوبن و بەیەکەوە تێیدا بژین"
سەردانەکەم بۆ کەرکوک نامەیەکە بۆ تیرۆرستان ئەگەر بیانەوێت بگەڕێنەوە، ئێمە بۆ پارێزگاری کردن لە شارەکە ئامادەین

 

باسی لەوەشکرد، سەردانەکەی بۆ کەرکوک نامەیەکە بۆ تیرۆرستان ئەگەر بیانەوێت بگەڕێنەوە، ئەوان بۆ پارێزگاری کردن لە شارەکە لێرە ئامادەن.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق نزیکبوەتەوە و بڕیارە مانگی نیسانی 2020 بەڕێوەبچێت

 

ئەوەش لە کاتێکدایە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق نزیکبوەتەوە و بڕیارە مانگی نیسانی 2020 بەڕێوەبچێت، سەرۆکی لیست و قەوارە سیاسیەکانیش دەستیانکردوە بە بانگەشەی پێشوەخت و دەیانەوێت دەنگی دەنگدەران بە دەستبهێننەوە.
ئەنجومەنی پارێزگاکان دەسەڵاتی مامەڵەکردنیان بە بەشێکی زۆر لە داهاتە ناوخۆییەکانەوە هەیە

 

ئەنجومەنی پارێزگاکان دەسەڵاتی مامەڵەکردنیان بە بەشێکی زۆر لە داهاتە ناوخۆییەکانەوە هەیە، بۆ یەکەمجاریشە لە دوای ساڵی 2005ەوە هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە کەرکوک بەڕێوەدەچێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP