بەپەلە

سەرۆك بەرهەم پەیامێكی گرنگی ئاراستەی گەلی عێراق كرد

- 10/7/2019 9:10:00 PM 7719 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كاتژمێر 9ی ئەمشەو، سەرۆك بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێكی ئاراستەی گەلی عێراق كردو نیگەرانی خۆی لەو روداوە نەخوازراوانە راگەیاند كە لەچەند رۆژی رابردو ژمارەیەك پارێزگای عێراقی گرتەوە و وتی،"لەرۆژانی رابردودا چەندین روداوی ئازار بەخشمان بینی".

سەرۆك بەرهەم سەبارەت بە كوژران و برینداربونی ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران رایگەیاند،"لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا چەندین روداوی ئازار بەخشممان بینی دەنگی دلێری گەلەکەمان بیسترا وەکو پێویستییەک هاتنە مەیدان بۆ ئەوەی بەرەو بەدیهێنانی پێشکەوتنی راستەقینەو ئایندەیەکی رونترو بەدیهێنانی داواکارییەکانیان راوەستان".

هەر لە وتارەكەیدا، سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند،"لەناخی دڵەوە ئازار بەخشە رشتن و بەفیڕۆدانی خوێنی عیراقییەکان لە شەهیدان و بریندارەکان لە ریزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان".

سەرۆك كۆماری عێراق راشیگەیاند،"ئەوەی رویدا لە ئامانج گرتنی خۆپیشاندەرانی ئاشتی خوازو هێزە ئەمنییەکان و راگەیاندنکارو رۆژنامەنوسان بە دەستڕێژی گوللـە مایەی قبوڵکردن نییە لەو عێراقەی کە بەڵێنماندا دیموکراتی بین و مافەکان و سەربەستییەکان بپارێزین و هەمووانیش پابەندبن بە دەستورو حوکمی گەل".

لەبەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەرۆك كۆماری عێراق وتی،"حکومەت و فەرماندەی هێزە ئەمنییەکان تەئکید ئەکەنەوە کە هیچ فەرمانێک وبڕیارێکی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان نەبوە بۆ دەستڕێژی گوللـه و پێشێلکاری و توندوتیژی و بە ئامانج گرتن، ئەوانەی ئەو کارەیان کردوە تاوانبارو ئەو کەسانەبون کە لەدەرەوەی قانون بون، لە رێگەی خۆمەوە وەک سەرۆک کۆمار دوپاتی دەکەمەوە کە پێویستە لەسەر هێزە ئەمنییەکانمان بە تەواوی یەکەو پێکهاتەکانییەوە بەرگریکارو داکۆکیکاربن لە گەل و مافەکەی و چارەنوسی و دەستورەکەی کە رێگری دەکات لەوانەی پێشێلی دەستور دەکەن و دەستدرێژی دەکەنە سەر هاوڵاتیان و دەزگا ئەمنییەکان و دەزگاکانی راگەیاندن"

وتیشی،"ئەم ئافات و تاوانە لە ئاستیا بێدەنگ نابین و خوێنی گەلەکەمان و هێزە ئەمنییەکان ناخەینە موزایەدەو بەهەند وەرینەگرین، بڕوامان بە گەلەکەمان یەکلاکەرەوەیە، پێویستە لەسەر هەمو ئەوانەی پێشێلی قانون ئەکەن ملکەچی دەسەڵاتی دەوڵەت و قانون و دادەکەی بن".

دەقی وتارەكەی سەرۆك بەرهەم، سەرۆك كۆماری عێراق:

گەلی عیراقی شکۆمەند
رۆڵەکانم لە کچان و کوڕانی گەنج لە خۆپیشاندان و گۆڕەپانەکان
ئەفسەرو سەربازە پاڵەوانەکانمان لە تەواوی ریزەکانی هێزەکانی ئاسایش
سڵاوو سەلامی پەروەردگارتان لێبێت
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندین رووداوی ئازار بەخشممان بینی دەنگی دلێری گەلەکەمان بیسترا وەکو پێویستییەک هاتنە مەیدان بۆ ئەوەی بەرەو بەدیهێنانی پێشکەوتنی راستەقینەو ئایندەیەکی رونترو بەدیهێنای داواکارییەکانیان راوەستان.
لەناخی دڵەوە ئازار بەخشە رشتن و بەفیڕۆدانی خوێنی عیراقییەکان لە شەهیدان و بریندارەکان لە ریزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان.
ئەوەی روویدا لە ئامانج گرتنی خۆپیشاندەرانی ئاشتی خوازو هێزە ئەمنییەکان و راگەیاندنکارو رۆژنامەنووسان بە دەستڕێژی گوللە مایەی قبوڵکردن نییە لەو عیراقەی کە بەڵێنماندا دیموکراتی بین و مافەکان و سەربەستییەکان بپارێزین و هەمووانیش پابەندبن بە دەستورو حوکمی گەل.
حکومەت و فەرماندەی هێزە ئەمنییەکان تەئکید ئەکەنەوە کە هیچ فەرمانێک وبڕیارێکی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان نەبووە بۆ دەستڕێژی گوللەو پێسێلکاری و توندوتیژی و بە ئامانج گرتن، ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە تاوانبارو ئەو کەسانەبوون کە لەدەرەوەی قانون بوون، لە رێگەی خۆمەوە وەک سەرۆک کۆمار دووپاتی دەکەمەوە کە پێویستە لەسەر هێزە ئەمنییەکانمان بە تەواوی یەکەو پێکهاتەکانییەوە بەرگریکارو داکۆکیکاربن لە گەل و مافەکەی و چارەنووسی و دەستورەکەی کە رێگری دەکات لەوانەی پێشێلی دەستور دەکەن و دەستدرێژی دەکەنە سەر هاوڵاتیان و دەزگا ئەمنییەکان و دەزگاکانی راگەیاندن.
ئەم ئافات و تاوانە لە ئاستیا بێدەنگ نابین و خوێنی گەلەکەمان و هێزە ئەمنییەکان ناخەینە موزایەدەو بەهەند وەرینەگرین، بڕوامان بە گەلەکەمان یەکلاکەرەوەیە، پێویستە لەسەر هەموو ئەوانەی پێشێلی قانون ئەکەن ملکەچی دەسەڵاتی دەوڵەت و قانون و دادەکەی بن.

ئەو گەنجانەی کە بوونە قوربانی و برینیان کەوتە جەستەیان تەنیا بە دڵنیاکردنەوەو قسەو بەڵێن ساڕێژ نابن بەڵکو پێویستە هەمووان پێکەوە برینی عیراق ساڕێژ بکەین و بەرەو پێشەوە بە ئاڵانگارییەکی بەهێز بەرەو پێش بڕۆین هەر یەکێکمان پشتی یەکتر بگرێت تا گەلەکەمان شکۆمەند بێت و دەسەڵاتی دەوڵەت بپارێزرێت لە چوارچێوەی دامەزراوەکانیدا.
ئەو خوێنە خوێنی عیراقییە ئەوەشی کە دروشم بۆ داواکاری و مافەکانی بەرز دەکاتەوە ئەویش عیراقییە، ئەوەشی کە هەوڵدەدات بەرگری لە دامەزراوەکان بکات هەر لە هێزەکانی ئاسایش و سوپاس ئەویش عیراقییە، بۆیە پێویست ناکات بگەینە ئەو قۆناغەی خوێنی رۆڵەکانمان لە شەقامەکاندا ببینین، بۆیە پێویستە پشتیوانی یەکتر بین لە هاوڵاتی و لێپرسراوان و سەربازەکان تاکو ئەم دۆخە نا هەموارە تێپەڕێنین.
ئەوانەی کە دەیانەوێت قسە لەسەر بوونی دەستی دەرەکی بکەن لە رووداوەکان ئێمە ناڵێین کە کەس نییە بیەوێت وە بەرژەوەندی نییە لە نانەوەی فیتنە لە نێوان گەلێکدا بە دڵنیاییەوە بەرژەوەندییەکان دەیانەوێت دەرفەت لەم دۆخە بقۆزننەوەو کێشەو پێکدادانەکان لە ناخۆی وڵاتدا پەرەپێبدەن، بەڵام ئەوەی کە گرنگ و پرەنسیبە ویستی گەلە زیندووەکەمانە، ئەم گەلە شکۆمەندە کە پیشانی جیهانی بدات کە رەسەنایەتی ئەو چییە.
پێوستە هەمووان لە گەورە لێپرسراوان و پارتەکان و فەرمانبەران و چالاکوانان و رۆشنبیران و هاوڵاتیان ئەو راستییە بزانن کە ئەم ناڕەزاییانە لە پاشخانێکی نائومێدو تاریک و هەستێکی گشتییەوە هاتووە کە وڵات پێویستی بە چاکسازییە، بەدوورگرتنی وڵاتەکەمان لە پلانگێڕی وهاوکات خزمەتکردن و وە هەستی بەرپرسیارێتییە بۆ بەشداریکردن لە بنیاتنانی دەوڵەت.
گەلەکەمان وهێزە ئەمنییەکان کە بە ئازایەتییەکی شکۆمەندەوە رووبەڕووی تێرۆر بوونەوەو پاشماوەکانی داعشیان لەناوبردو سەرکەوتنێکیان تۆمارکرد کە مرۆڤایەتی نەوە لە دوای نەوە بە بیری دێتەوە، بۆ چەندین ساڵی دوورودرێژە دەناڵێنین بەدەست خراپی خزمەتگوزارییەکان و نەبوونی کارو نەرەخسانی دەرفەتی کار، بەڵێ.. ئابوری عیراق رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە بەهۆی ئاڵەنگارییە ئەمنی و تێرۆریستییەکان، بەڵێ.. سەرکەوتن بەسەر داعش نەدەبوو ئەگەر گیانێکی زۆر نەبەخشرایەو سامانێی زۆری دەوڵەت و تواناکانی نەبەخشرایە، بەڵام بیرمان نەچێت گەندەڵی دارایی و ئیداری ئاستەنگ لەبەردەم پێشکەوتن دروست دەکات و توانای گەلە نیشتمانە مەزنەکەمان پەک دەخات بۆ ئەوەی گەلەکەمان بگەیەنێتە ئاستێکی بەرەو پیشتر.
دابەشکاری حزبی و تائیفی ئاستەنگ لەبەردەممان دروست دەکات سەرەڕای ئەو هەوڵە بەردەوامانەی کە دەنرێت بەرەو کرداری و زانستی راستەقینە تا بگەین بە دەسەڵاتدارێکی دادپەروەرانە.
لە کاتێکدا کە بەرژەوەندی و دابەشکارییە حزبییەکان جێگەی ویستی نیشتمانی پێویست دەگرێتەوە دەبێتە مایەی راگرتی هەوڵەکانمان بەرەو پێشەوە وە نیشتمانەکەمان تواناکانی دەرفەتەکانی لەدەست دەڕوات بۆ ئەوەی گەلەکەمان بگات بە ئامانجە رەواکانی.
بەدڵناییەوە خوشک و برایان ئێمە بەبێ رووبەڕووبووونەوەی راستەقینە لەگەڵ ویژدان وگەلەکەمان ناتوانین بگەین بە ئاستی ویستی ئەم گەلە مەزنە کە سەلماندی و دەیسەلمێنێت بە ئاگایەو سورە لەسەر بەدەست هێنانی ئەوەی کە شآیستەیەتی لە پێگەیەکی پێشکەوتووی رەسەن.
رووبەڕووبوونەوەی داواکارییەکان پێویستە لەسەرمان بەدواداچوونی هەنگاوە جدییەکان بکەین نەک دروشم و بەڵێن و ویستەکان.
گەل داوای دای کۆمەڵایەتی و ئازادی و ئاسایش و دەرفەتی کارو خزمەتگوزارییە پێویستەکان دەکات، ئەم داواکارییانەش ئەستەم نییە بەدیهێنانیان، بەڵکو ئەوە لە کرۆکی بەرپرسیارێتییە کە هەر دەوڵەتێک نوێنەرایەتی گەلەکەی بکات و بەرگری لێبکات.
گەنجانی عیراق ئێوە ئومێدو ئامرازی ئێمەن بۆ هەر گۆڕانکارییەکی راستەقینە کە بگات بە عیراقی خۆشگوزەران وە هێزی زامنن بۆ ئاسایش و ئۆقرەیەکی کە تیایدا هەمووان بە ژیانێکی ئازادو شکۆمەند شادبن نەک شەرعییەتدان بە هیچ پرۆسەیەکی سیاسی و سیستەمێکی سیاسی کە کار نەکات بۆ بەدیهێنانی داواکاری و پێداویستییەکانتان لە وڵاتێکی شکۆمەندا، ئەوە ئەرکی ئێمەیەو پشتیوان بە خوا هەرگیز پاشەکشەی لێناکەین.
خۆپیشاندە هێمنانەکەتان بپارێزن و رێگەمەدەن ئاژاوەگێڕان ئەم نیشتمانەتان لێ بەرێت، رێگەمەدەن هیچ کەس خەون و داواکارییەکانتان لێ بەرێت، ئێمە لێرە رێزو ستایشی خۆمان بۆ پێشنیازەکانی مەرجەعیەتی ئاینی دووپات دەکەینەوە کە لە رێگەی وتارو ئامۆژگارییەکانەوە کێشە کەڵەکەبووەکانی دەستنیشان کردوو هۆشداری دا لە بارەی مەترسی پشتگوێ خستن لە چاکسازی و خزمەتکردنی هاونیشتمانیان، رێزو ستایش و پێزانینمان بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی کە نران لە لایەن ۆکومەتەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە کەڵەکەبووەکان و کە پەیوەست و پەیوەنددارە بە ویستی سیاسی لێکدابڕاو، وە لە روانگەی ئەوەی کە سەرۆکایەتییەکانی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەران لە دەستپیشخەری و هەنگاوی عەمەلی پیشکەشیان کرد بۆ وەڵامدانەوەی داواکاری خۆپیشاندەران هەروەها لەسەر بنەمای ئەو دیالۆگ و گفتوگۆ جدییانەی کە لەگەڵ همارەیەک لە سەرکدەی سیاسی و نیشتمانیی و رێکخراوی مەدەنی و چالاکییە کۆمەڵایتەییەکان پێشکەشکرا، رێزو ستسیشمان بۆ هەڵوێستی موقتەدا سەدرو کە داوای وەستانی رژاندنی خوێنی عیراقییەکانی کردو سوربوو لەسەر دۆزینەوەی چارەسەکردنێکی ریشەی بۆ کێشەکانی خەڵک.
لێرەوە چەند خاڵیک پێشنیاز دەکەم بەمەبەستی دەسپێکی هەنگاونان بەرەو بەدیهێنانیان لە ماوەیەکی دیاریکراوی کورتدا کە بریتین لە:
یەکەم: کردنەوەی لێکۆڵینەوەی دادوەری بۆ هۆکارەکانی توندوتیژی کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو روویاندا وە گرتنەبەری رێوشوێن و بڕیاری جدی بۆ دیاریکردنی ئالیاتێک لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی لەم جۆرە لە ناڕەزایی و وە رێگرتن لە پەنابردن بۆ بەکارهێنانی هێز لەسەر بنەمای رێکاری پێکدادان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵۆزی و پارێزگاریکردن لە مافی هاونیشتمانیان لە خۆپیشاندانی هیـنانەدا، وە پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان لێپێچینەوە لەوانە بکەن کە بەرپرسیاری رشتنی خوێنی عیراقییەکان.
دووەم: وەک وەلامدانەوەیەک بۆ داواکاری مەرجەعی ئاینی کار دەکەین بۆ پشتیوانی کردن لە پێکهێنانی لیژنەیەک لە پسپۆڕانی سەربەخۆ لە کەسایەتییەکانی خاوەن تواناو پاک وە کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەسەر بنەمایەکی بەهێز لە پێشیشیانەوە رۆڵەکانمان لە خۆپیشاندەران وەکار دەکەین لە چوارچێوەی سەرۆکایەتییەکان و هێزە سیاسییەکان بۆ زامن کردنی ئەوەی کە ئەو لیژنەیە بە کۆدەنگی نیشتمانی بێت و کەشێکی لەبار برەخسێنرێت بۆ کارپێکردنی بە بێ دەستوەردانی سیاسی تاکو بتوانێت کێشەکان دیاری بکات و چارەسەری گونجاو دابنرێت وەک دەسپێکێک بۆ پرۆسەی چاکسازی بە ئاگاداری و پشتیوانی مەرجەعییەو گەلەکەمان، دەرەنجامەکانی کاری لیژنەکە بە ماوەیەکی دیاریکراو دەربچێت و هەنگاوی جدی و نەخشەرێگای پێویست دابنرێت تا کاری لەسەر بکرێت، وە سەرۆکایەتی کۆماریش هەموو هەولەکانی دەخاتە گەڕ بۆ سەرخستنی ئەو هەولانە.
سێیەم: کردنەوەی دیالۆگی سیاسی گشتگیرو راشکاو لەسەر بنەمای پێکهێنانی پێکهاتەیەکی نیشتمانی کە پشتیوانی کارو نوێنەری هەنگاوەکانی چاکسازی بێت کە دەرەنجامی لیژنە پیشنیازکراوەکە لەلایەن مەرجەعیەی باڵاو رێوشوێنە تەشریعی و حکومەییەکان لەخۆبگرێت، گوشارو کاردانەوەی سیاسی دووربخاتەوەو پشتیوانی حکومەت بێت بە ئاراستەی هەنگاوی کارا بۆ بەکژاچوونەوەی گەندەڵی و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان.
چوارەم: پشتیونایکردن لە چاکسازی و گۆرانکاری وەزاری کرۆکی بۆ باشترکردنی ئەدای حکومی و کاراکردنی ئەو رێوشوێنانەی کە هەنگاوێکی جۆری دەنیت لەباشترکردنی ئەداو خزمەتگوزارییەکان لەپێناو تەواوکردنی پرۆژەی دەوڵەت و هەڵسانەوەی دامەزراوەکانی و پارێزگاریکردن لە شکۆو شەرعییەت و رۆڵەکەی لە خزمەتکردنی خەڵکدا.
پێنجەم: کاراکردنی رۆڵی داگای تایبەت بە مەسەلەکانی دەستپاکی و دەستەبەرکردنی کەشێکی لەبار بۆ کارەکانی بەشێوەیەکی سەربەست رادەستکردنی تەواوی دۆسییەکانی گەندەڵی بۆ یەکلایکردنەوە لە چوارچێوەی کاتێکی دیاریکراودا کە بەبێ جیاوازی هەمووان بگرێتەوە، وە حەسانە لەم دۆسییانەدا هیچ لایەن و کەسایەتییەک نەگرێتەوە لەگەڵ کارکردن لەسەر گێرانەوەی دارایی گشتی.
شەشەم: پشتیوانی کردن لە بەڵێننامەکانی حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی زیانیان پێگەیشتووە وە کارکردن بۆ رەوانەوەی ئەو پێشێلکارییانەی کە بەجۆرێک بە گەلەکەمان گەیشتووە یارمەتیدانیان بۆ ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوون بەدەست بێنن و وە راگرتنی پێشێلکارییەکان لەسەریان پێش ئەوەی قەرەبووکردنەوە زیان لێکەوتوان بکرێت، وە هەڵگرتنی پیشێلکارییەکان و حزب و کۆمپانیاو هێزەکان کە پەیوەست بە دامەزراوەی دەڵەتەوە لەسەرتاسەری عیراق، هەروەها رێساو رێوشوینی جێبەجێکاری پێویست بۆ دەرفەتی کارو پێسکەشکردنی بەخشینی دارایی بۆ ئەوانەی بێ کارن و سەرپێ خستنەوەیان بە تایبەت دەرچووانی زانکۆ و خاوەن بڕوانامەکان، جگە لەمانەش ئەو رێکارانەی کە ئەنجومەنی وەزیران بڵاوی کردەوە کە بریتییە لە دەست پێشخەری ئابوری و خزمەتگوزاری خێرا.
حەوتەم:
پشتیوانیکردن لە پەلە کردن بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنێکی خزمەتگوزاری ئیتیحادی لە کەسانێکی سەربەخۆ کە لەماوەی یەک مانگدا دەست بەکار بن بۆ دانانی رێوشوێن بۆ داواکارییەکانی دامەزراندن بەشێوەیەکی دادپەروەرانە وە پێشینەی دامەزراندنەکانیش بدرێت بە دەرچووانی و خاوەن بڕوانامە باڵاکان، هەروەها پێداچوونەوەو گرتنەبەری رێوشوێنی گشتگیر بۆ رێکارو رێکخستنی ئالیاتی دامەزراندنی حکومی کە رێگری بکات لە مەحسوبیەت و گەندەلی لەم دۆسییەدا، سەرەرای ئەوانەش دانانی پلانێکی خێرا کە لەبودجەدا پلەی کار و میلاک دابنرێت.
هەشتەم: پێداچوونەوە بە قانونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی متمانە بە پرۆسەی هەڵبژاردن بداتەوەو هانی هاولاتیان بدات بەشداری بکەن و قانونی نوێش دەربکات کە لەگەڵ ویستی نیشتمانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی حێراق بێتەوە، سەرۆکایەتی کۆمار ئەرکی پێکهێنانی تیمێکی گفتوگۆی نیشتمانی دەگرێتە ئەستۆ بۆ بەدواچوونی ئەم دۆسییە بە یارمەتی شارەزایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێکهێنانی کۆمسیۆنێکی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنەکان کە تیایدا بەرزترین ئاستی شەفافی لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بەدەست بێت.
نۆیەم: دەستکردن بە کردنەوەی دیالۆگی نیشتمانی بۆ تاوتوێکردنی چارەسەرە پێویستەکان بۆ ئەو کێشانەی لە مەنزومەی سیاسیدا هەیە وە بەربەست دروست دەکات لەبەردەم پرەنسیبی حوکمێکی دادپەروەرانە کە ببێتە مایەی یەکڕیزی نیشتمانی.

ئازیزان و خۆشەویستانم 
رۆڵەکانم لە ریزی خۆپیشاندەران لەپیناو مەفە رەواکان 
داواتان لێدەکەم بەشداربن لە دیالۆگی بنیاتنەرو راستەقینە لە چوارچێوەی مەنزومەیەکی نیشتمانی راستگۆو سوربێت کە تیایدا داواکارییەکانی گەل لەخۆبگرێت بەرەو هەنگاوەکانی چاکسازی و رێکخستنی دیداری راستەوخۆو رۆژانە لەگەڵ لاوەکانمان لەهەموو شارەکان لەپێناو راوێژو گفتوگۆکردن لەگەڵیان لەسەر چاکسازی و حوکمێکی دادپەووەرانەو بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی کە هەمووان هەوڵی بۆ ئەدەن.
داواکارم پەرەسەندنەکان رابگیرێن و چاوەروانی دەرەنجامی ئەو هەنگاوانەبین کە لەلایەن تەواوی لایەنە بەرپرسەکان گیراوەتە بەر بۆ وەڵامدانەوەو داواکارییەکانی گەل.
با بەس بێت بەریەککەوتنەکان..
با بەس بێت خوێنی عیراقییەکان..
با بەس بێت هەتیوبوون و بێوەژن بوون..
عیراق زۆری چەشت بەدەست توندوتیژی و گۆڕی بە کۆمەڵ و وێرانکاری و ئەنفال و جەنگەکان و گەمارۆو تێرۆر...
جیهان ئەوە دەسەلمێنێت کە ئێمە لە قۆناغی راگوزەرداین و پرۆسەی بنیاتنانەوەی ولاتەکەشمان لەپێشینەی کارەکانمان دەبێت.
نامانەوێت عیراق ببێت بە سوکماکی ناکۆی کەسانی ترو وە نەشبێتە مەیدانێک بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەکان.
گەنجان و گەلەکەمان مافی ئەوەیان هەیە گوزارشت لە بیروڕاکانیان بکەن، دەستور رێگەی بەوە داوەو هەر زەوتکردێکی ئەو مافە جێگەی قبوڵ نییەو نا دەستورییە.
خۆپیشاندانی هێمنانە مافێکی دەستوری و دیموکراتی بەدەست هاتووە گەلەکەمان ئەو مافەی هەیە پەیڕەوی بکات و بەداخەوە تاوانکاران و ئاژاوەگێڕان رێگەیان نەدا مومارەسەی ئەو مافەی خۆیان بکەن و خۆپیشاندەران هێزە ئەمنییەکان رووبەڕووی دەسترێژی گوللەی ئەو تاوانکارانە بوونەوە، ئەوان دوژمنی ئەم نیشتمانەن، ئەوان دوژمنی گەلن، پێویستە پێکەوە بوەستین بۆ رێگری کردن لە بەدیهێنانی مەرامە گڵاوەکانیان.
ئەرکی راگەیاندنە کە بەرپرسیارێتی گواستنەوەی هەواڵەکان بەبێ لایەنی و دوور لە هەر هاندانێک بگوازنەوە بەڵام ئەوەی بەشێک لە کەناڵ و دەزگاکانی راگەیاندن لە تۆقاندن رووبەڕووی بوونەوە قبوڵنەکراوەو دەستوری و قانونی نییەو گورزێک بەبەهای عیراقی دەستوری دەگەیەنێت.
پێویستە دان بەخۆداگرتن و رێگری کردن لە پەرەسەندن و پارێزگاری کرد لە مەیدانی گفتوگۆکان لەنێوان رۆڵەکانی یەک نیشتمان بکرێت و رێگری بکرێت لە بیانییەکان دەست وەربدەنە دیالۆگی نیشتمانییمان.
رۆڵەکانی گەلە شکۆمەندەکەمان 
گرتنەبەری ئەم رێوشوێنانە دوایین وێستگە نابێت بۆ زامنکردنی داواکارییەکانی گەلی عیراق بەڵکو کەشێکی لەبار دەرەخسێت بۆ چاکسازی راستەقینە کە جێبەجێکردنی ئەم رێوشێنانە نایەتەدی بەبێ چاودێری گەل و بەدیهێنانی ئازادی و شەفافیەت لە ئاڵوێری زانیارییەکان و زامنکردنی ئازادی راگەیاندن.
با وڵاتەکەمان بپارێزین و رێز لە ویستی گەلەکەمان بگرین، گەل خاوەن بڕیارە لە دیاریکردنی ئەوەی کە ئەیەوێت کاروبارەکانی بەڕێوەبەرێت، بڕیار بڕیاری گەلە، شەرعییەت شەرعییەتی گەلە، دیموکراسیەت ئامرازێکە بۆ جێبەجێکردنی ویستی گەل.
بەزەیی و لێبوردەیی بۆ شەهیدەکانمان و چاکبوونەوەی هەرچی زوو بۆ بریندارەکان دەخوازین
هەموومان رۆڵەی یەک نیشتمانین 
هەموومان بۆ عیراقین
بۆ ئۆقرەیی و پارێزگاریکردن لە رۆڵەکانی
خوا بتان پارێزێت
سڵاو و سەلامی پەروەردگارتان لێبێت

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP