بەپەلە

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ دەكات

- 10/7/2019 6:29:00 PM 1178 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دووشەممە، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری و یاسین یاسری وەزیری ناوخۆ، لەو دیدارەدا پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی لەبەر رۆشنایی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و بەشێک لە پارێزگاکانی تر خرایەڕو.
پێویستی پابەندبون بە ئەو فەرمانانەی دەرچون لەلایەن فەرماندەی گشتییەوە کە بەکارهێنانی دەستڕێژی گوللـه و هۆکارەکانی تری توندوتیژی قەدەغە دەکات

 

لەو چوارچێوەیەدا سەرۆک بەرهەم تەئکیدیکردەوە لەسەر رۆڵی گرنگی دەزگاکانی ئاسایش لە پارێزگاریکردنی هاووڵاتیان و دامەزراوە گشتییەکان و سوربون لەسەر دیاریکردنی چوارچێوەیەک بۆ خۆپیشاندەران تاکو مافەکانیان لەچوارچێوەی خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە بخەنەڕو، هەروەها دوپاتیشی کردەوە لەسەر پێویستی پابەندبون بە ئەو فەرمانانەی دەرچون لەلایەن فەرماندەی گشتییەوە کە بەکارهێنانی دەستڕێژی گوللـه و هۆکارەکانی تری توندوتیژی قەدەغە دەکات، ئاماژەشی کرد بە گرنگی دەستگیرکردن و دۆزینەوەی ئەوانەی کە دۆخی خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی زیان بە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان بگەیەنن.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بۆ گرنگی پێودانگی کارا بۆ ئەوەی هەموان دانبەخۆدابگرن لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی نیشتمانی و پیشەیی خۆیان بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە خۆپیشاندەران و زامنکردنی سەلامەتیان.

سەرۆک بەرهەم ئەو راستییەشی دوپاتکردەوە کە هێزە ئەمنیەکان بەتەواوی پێکهاتەکانییەوە کە وڵات و گەلی عێراقیان لە ترسناکترین روبەڕوبونەوە لەگەڵ تیرۆر پاراست، لە تواناشیدایە هاوڵاتیان و خستنەڕوی ویستە دیموکراسی و ئاشتیانەکەیان لە دۆخێکی ئاشتیانەدا بپارێزێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP