سبەی دابەشكردنی موچەی مانگی تەمموز دەستپێدەكات

- 10/7/2019 6:25:00 PM 63274 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەی دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی ئەمساڵ دەستپێدەکات و موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە خەندان-ی راگەیاند، سبەی سێ شەممە 8/10/2019، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممەش موچەی یەکەكانی 70 و80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

سەبارەت بە دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكانی دیكە، سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتو 13/10/20109 موچەى وەزارەتى پەروەردە دابەشدەكرێت و دوشەممەی داهاتوش موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا نۆ موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها شەش موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP