بەپەلە

سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبونەوە

- 10/7/2019 5:37:00 PM 1564 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ دو شەممە، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەروەی روسیا و شاندێکی یاوەری.

لەو دیدارەدا رێگەچارەی پتەوکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییەکان و پێویستی کارکردن و هەماهەنگی هاوبەش گفتوگۆی لەبارەوە کرا کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردو وڵاتی دۆست بکات، هاوکات تەئکیدیش کرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئارامی عێراق لەو ئاستەنگانەی کە ئێستا روبەڕوی دەبێتەوە.

هەر لە دیدارەکەدا دواین پێشهاتی سیاسی لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی خرایەڕو جەختیشکرایەوە لەسەر پێویستی ئاسایی کردنەوەی گرژییەکان لە پێناو کۆتایی هێنان بەو قەیرانانەی کە ناوچەکە گیرۆدەی بوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP