بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی: کاتی دابەشکردنی موچە دیارنیە

- 10/7/2019 11:35:00 AM 46184 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا وەزارەتی دارایی سەبارەت بە دابەشکردنی موچە ئەوانی ئاگادار نەکردوەتەوە، نازانرێت کەی موچەی مانگی تەموز دابەشدەکرێت.

بڕیاربو سەرەتای ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی و ئابوری گەنجینەکان ئاگاداربکاتەوە و دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی تەموز بکرێت، بەڵام تا ئێستا دابەشکردنی موچە دەستیپێنەکردوە.
 تائێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی تەموز ئاگادار نەکراونەتەوە

 

عەبدولڕەحمان ساڵح، بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، تائێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی تەموز ئاگادار نەکراونەتەوە.

سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانیش کە بە گوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی بڕیاربو سەرەتا هەمو مانگێک دەستپێبکاتك بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی وتی، ئەوان تەنها لە کاتی دابەشکردنی موچەدا ئاگادار دەکرێنەوە و نازانن هۆکارەکانی چیە.

ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى ئاماده‌نییه‌ زانیارى له‌سه‌ر دواکه‌وتنى دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ئاشکرا بکات کە وه‌زاره‌تى دارایى هه‌مو پێنجى مانگێک دابه‌شکردنى موچه‌ى ده‌ستپێده‌کرد و یه‌که‌م وه‌زاره‌تیش پێشمه‌رگه‌ بوه‌.
داهاتی مانگانەی حکومەتی هەرێم لە ئێستادا، دو ئەوەندەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، بەڵام حکومەت موچەی دابەش نەکردوە

 

هاوکات مژدە مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، "لەکاتێکدا داهاتی مانگانەی حکومەتی هەرێم لە ئێستادا، دو ئەوەندەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، بەڵام حکومەت موچەی دابەش نەکردوە و وتویەتی پارە لە بەغداوە نەهاتوە".
رۆژی هەشتی ئازاری 2019 حکومەتی هەرێم کۆتاییهاتنی پاشکەوتی موچەی فەرمانبەرانی راگەیاند

 

رۆژی هەشتی ئازاری 2019 حکومەتی هەرێم کۆتاییهاتنی پاشکەوتی موچەی فەرمانبەرانی راگەیاند و موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.
وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا نۆ موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا نۆ موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها شەش موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP