هەواڵی ئەمڕۆ

نرخی دراوە بیانیەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

- 10/7/2019 11:31:00 AM 17021 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ دوشەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120 هەزار و 750 دینار.

هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان لە شەقامی سەیوان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 750 دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 132 هەزار دینارە، 100 پاوەن بە 147 ھەزار و 250 دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 22 ھەزار دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10 هەزار و 500 دینارە.

نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 108 دۆلارە و نرخی 100 پاوەندیش بە 121 دۆلارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP