بەپەلە

لە سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ردا ‌گیرا‌

- 10/7/2019 10:13:00 AM 1097 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراودا‌ گرت و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 121 پارچه‌ جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوه‌ كه خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ شاری سلێمانی، هاورده‌ی كردووه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌پێی رێنماییه‌كانی‌ ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری جگه‌ری به‌ستو یه‌كجار خاوبوه‌وه‌ نابێت بۆ دوباره به‌ستنه‌وه‌ی‌ بخرێته‌وه‌ ناوبه‌فرگر، چونكه‌ به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌بێت به‌ ناوه‌ندێك بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی میكرۆب و زیان گه‌یاندن به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ، بۆیه‌ هاورده‌كردنی جگه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ وتیشی، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جگه‌ره به‌ستوه‌‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه،‌ راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانیش رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گرنه‌‌به‌ر.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP