سەرۆك بەرهەم چاویكەوت بە محەمەد حەلبوسی و فایەق زەیدان
لێكۆڵینەوە لەو كەسانە دەكرێت كە هێرشیانكردە سەر دەزگاكانی راگەیاندن

- 10/6/2019 10:51:00 PM 1659 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەمەبەستی تاوتوێكردنی بەگژاچونەوەی گەندەڵی و پێویستی پارێزگاریكردن لە رۆژنامەنوسان، سەرۆك كۆمار ی عێراق. پێشوازیکرد لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

سەبارەت بە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق گفتوگۆ کرا

دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئێوارەی ئەمرۆ یەك شەممە 6ی تشرینی یەكەم، لە بەغدا پێشوازیكرد لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق و فایەق زەیدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە كۆبونەوەكەشدا سەبارەت بە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق گفتوگۆ کرا.

جەختکرایەوە لەسەر پارێزگاری ئاسایشی كۆمەڵایەتی

لە دیدارەکەدا، جەختکرایەوە لەسەر پارێزگاری ئاسایشی كۆمەڵایەتی و بەدواداچونی رێوشوێنەكانی لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی دەستیان لە توندوتیژییەكاندا هەبوە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، هاوكات گرنگی پاراستنی سەروەری یاسا و پارێزگاری لە گیانی هاوڵاتیان و دامەزراوە تایبەتی و گشتییەكان دوپاتکرایەوە.

گفتوگۆكرا لە سەر دۆسیەی بەگژداچونەوەی گەندەڵی

هەر لە دیدارەکەدا، گفتوگۆكرا لە سەر دۆسیەی بەگژداچونەوەی گەندەڵی و پێویستی پەلەكردن لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەهێزكردنی دادوەری لە بە گژداچونەوەی گەندەڵی و لێپێچینەوە لەو تۆمەتبارانەی کە توندوتیژییان ئەنجام داوە.

لە هەمانكاتدا سەبارەت بە پێویستیی كردنەوەی دۆسیەی لێكۆڵینەوە لەو دەستدرێژیانەی کە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە کرایە سەر بەشێك لە میدیا و رۆژنامەنوسان جەختكرایەوە و پارێزگاریكردن لە دەزگاكانی راگەیاندن و ئازادی رادەربڕین كە لە دەستوردا پارێزراوە باسكرا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP