هەواڵی ئەمڕۆ

روانگەی سوری: تورکیا بۆ هێرشکردنەسەر هەسەدە هێزێکی 80 هەزار چەکداری لە ئۆپۆزسیۆن دروستکردوە

- 10/6/2019 4:58:00 PM 8299 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەنقەرە بە پاساوی ئەوەی هەسەدە هێرشیکردوەتەسەر پێکهاتەی عەرەبی لەناوچاکانی رۆژهەڵاتی فورات، ئۆپراسیۆن ئەنجامدەدات، بۆ ئەو مەبەستەش هێزێکی 80 هەزار چەکداری لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا دروستکردوە.

روانگەکە باسی لەوەشکرد، تورکیا پەیڕەوی لە هەمو شێوازەکانی "داگیرکاری دەکات و چاوی لە خاکی سوریایە".
هەر هێرشێکی تورکیا بۆسەر هەسەدە ناچاریان دەکات لە چوارچێوەی خۆپاراستندا وەڵامی هێرشەکان بدەنەوە

هاوکات مستەفا بالی، بەرپرسی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە تویتی تایبەتی خۆی باسی لەوەکردوە، هەسەدە پابەندە بە پاراستنی ئەمن و ئاسایشتی ناوچەکە، بەڵام هەر هێرشێکی تورکیا بۆسەر هەسەدە ناچاریان دەکات لە چوارچێوەی خۆپاراستندا وەڵامی هێرشەکان بدەنەوە.
زۆرینەی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا هێزەکانیان لە چوارچێوەی حەوت فەیلەق و 80 هەزار چەکداردا یەکخستوە

لە لایەکی ترەوە رۆژی هەینی عەبدولرەحمان مستەفا، سەرۆکی حکومەتی کاتی سوریا رایگەیاند، زۆرینەی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا لە ژێرناوی "سوپای نیشتیمانی سوریا" هێزەکانیان لە چوارچێوەی حەوت فەیلەق و 80 هەزار چەکداردا یەکخستوە.

باسی لەوەشکردوە، ئامانجی ئەوان رزگاکردنی خاکی سوریایە و وتویەتی کە "هێزەکانمان هاوکاری تورکیای دۆستمان دەکەن بۆ لەناوبردنی تیرۆرستان لەوانەش پەکەکە".

نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP