هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

سەرۆک بەرهەم لەگەڵ باڵیۆزانی فەڕەنسا و روسیا لە عێراق کۆبوەوە

- 10/6/2019 2:38:00 PM 1286 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممه لەکۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی له فەڕەنسا و روسیا کرد و لەبارەی رەوشی عێراق و ناوچەکەوە گفتوگۆیان کرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لەگەڵ برۆنۆ ئەوبییر، باڵیۆزی فەڕەنسا و  ماکسیم ماکسیۆڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق کۆبوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا باس له پەیوەندییه دو قۆڵییەکان و دوا پێشھاتە سیاسیەکانی وڵات کرا، هاوکات دوپات له گرنگی پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سەقامگیری عێراق کرایەوه.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP