دابەشکردنی موچەی مانگی تەموز دەستپێدەکات

- 10/6/2019 8:17:00 AM 111854 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی ئەمساڵ دەستپێدەکات و موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و سبەی دوشەممەش مووچەی یەکەی ٧٠ و٨٠ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی سێشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا نۆ موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها شەش موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP