ئەفریقای باشور؛ دەستبەسەر ئێسک و پروسکی بەقاچاخبراوی 38 شێردا گیرا

- 10/5/2019 9:02:00 PM 7099 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دەسەڵاتدارانی ئەفریقای باشور دەستیانگرت بەسەر 342 کیلۆگرام ئێسکو پروسکی شێردا، کە هەوڵدراوە بەقاچاخ ئاودیو بکرێت.

ئێسقانەکان لە سندوقی گەورەدا بە ئەلەمنیۆم داپۆشروان، لەکاتی گواستنەویدا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو ناوچەیە ئاشکرا کراوە.

وەزارەتی ژینگەی ئەفریقای باشور رایگەیاندوە، ئێسقانەکان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی جۆهانسبێرگ دەستیان بەسەرداگیراوە و سێ کەس بەتۆمەتی بەقاچاخبردنیان دەستگیرکراوە.

کێشی شێرێکی ئاسایی 9 کیلۆگرامە، بەوپێیەش ژمارەی ئەو شێرانەی ئێسک و پروسکەکانیان بە قاچاخبراوە بە 38 شێر مەزەندە دەکرێت، ئێسکی شێر لە بازارەکانی ئاسیادا خواستێکی زۆری لەسەرە و لە بوارەکانی دەرمانسازی و خشڵدا بەکاردەهێنرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP