ئینستاگرام ئاپێکی تایبەت بە نامەناردن دروستدەکات

- 10/5/2019 6:54:00 PM 1940 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دروستکردنی ئاپێکی تایبەتی راگەیاند بۆ نامەناردن هاوشێوەی مسنجەری فەیسبوک، تیایدا دەتوانرێت بەجیا لەگەڵ ئەو کەسانەی فۆلۆت کردون لە پەیوەندیدا بیت.

ناوی بەرنامەکە(THREADS)ە لە رێگەی ئەو ئاپە نوێیەی ئینستاگرام، دەتوانیت لیستێکی تایبەت دروستبکەیت لەو کەسانەی لە تۆڕەکەدا فۆلۆیان کردویت و لەرێگەیەوە ستۆری خۆت لەگەڵ ئەوان شەیر دەکەیت و هاوکات وەک ئاپێکی تایبەت بە دایرێکتەکانی ئینستاگرام بەکاردەهێنرێت.

لە ئێستادا بەشێوەیەکی فەرمی نەکراوەتە ناو ئاپستۆر و پلەی ستۆر، بەڵام بەشێوەیەکی ئەزمونی دانراوە و بەکارهێناەرانی هەردو سیستەمی ئاندرۆید و IOS، دەتوانن دایبگرن.

ئینستاگرام تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیە کە لە تشرینی یەکەمی 2010 دامەزراوە، فەیسبووک لە مانگی نیسانی 2012، ئینستاگرامی بە یەک میلیار دۆلار کریەوە، دەوترێت ئەگەر ئینستاگرام ھەر ئەو پەرەسەندنەی بمێنێ لە فەیسبووک گەورەتر دەبێت.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای فیلتەرکردنی چەند جاری ئینستاگرام لە ئێران دا خۆی بەشداری ئەو تۆڕەیە، چەند جار ئەو تۆڕە لە لایەن  ئاسایشی ئەلکترۆنی ئەو وڵاتەوە فیلتێر کراوە، بەڵام ھەمو جارەکان دوای چەند کاتژمێرێک کراوەتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP