بەپەلە

لاهور شێخ جەنگى پەیامێک ئاراستەى شاسوار عەبدولواحید و نەوەى نوێ دەکات

- 10/5/2019 6:21:00 PM 245533 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لاهور شێخ جەنگى پەیامێکى پیرۆزبایی ئاراستەى شاسوار عەبدولواحید و جوڵانەوەى نەوەى نوێ کرد.

لاهور شێخ جەنگى لە ئەکاونتى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک رایگەیاند،"ئه‌مڕۆ له‌ بارودۆخێكی هه‌ستیاردا، كه‌ عێراق و كوردستانی پیا تێپه‌ڕده‌بێت، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی گشتی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ چو".

راشیگەیاند،"به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان‌ و له‌كاتێكدا پیرۆزبایی له‌ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌ و ئه‌ندامانی تری كۆنگره‌ی گشتی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌م، هانیان ده‌ده‌م بۆ‌ داڕشتنی بناغه‌ی یه‌كڕیزی نیشتمانیی، به‌تایبه‌تتر بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و به‌شداری و شه‌راكه‌تی هێزه‌كانمان له‌ كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی هاوبه‌شدا له‌م ناوچه‌یه".

ئەم پەیامەى لاهور شێخ جەنگى لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە شاری سلێمانی یەکەمین کۆنگرەی گشتی لە دوای دامەزراندنی بەست و شاسوار عەبدولواحید بە سەرۆکی جوڵانەوەکە هەڵبژاردەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP