خەندان-
لە گرتە ڤیدۆیەکدا، کە لەلایەن خۆپیشاندەرێکەوە تۆمارکراوە ئەوە دەردەکەوێت، لیواکانی سەرۆکایەتی کۆمار پارێزگاری لە خۆپیشاندەران دەکەن.
گرتە ڤیدیۆیەکە لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، دەنگی ئەو کەسەی گرتەکەی تۆمارکردوە دەرکەوتوە و دەڵێت " هێزەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆمار پارێزگاری لە خۆپیشاندەران دەکەن...کوردەکان بەراستی بەرێزن".
بەکارهێنەرێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، هاوپێچی ئەو ڤیدیۆیە، نوسیویەتی" کوردەکان لەناو هێزە ئەمنیەکانی عێراقدا رەتی دەکەنەوە هێرش بکەنە سەر خۆپیشاندەران... کوردەکان زۆر میهرەبانن...".
