سەبارەت بە كاریگەری خۆپیشاندانەكان لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەران رونكردنەوە دەدرێت

- 10/4/2019 11:29:00 AM 82146 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید رایگەیاند،"ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی عیراق چاوەڕێی ئەوەی لێدەکرێت ئه‌وەی لە 2019 هەبوە مەحاڵە لە 2020 دوبارە ببيتەوە و بەغداد موچە بۆ هەرێم بنێرێت بەبێ ناردنی نەوت".

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری دارایی و ئابوری له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگەیاند،"ئەم خۆپیشاندانانە وادەکەن لە نوێنەرانی کورد لەبەغداد ئەوەی لە 2019 سەبارەت بە بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تێیان پەڕاند نەتوانن تێیپەڕێنن بەوەی بەغداد پارە بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ ئەوەی هەرێمی کوردستان نەوت ڕادەستی بەغداد بکات لەکاتێکدا هیچ خزمەتگوزاریەک لە ناوەڕاست و باشوری عیراق نیە، ئەمە دەبێتە فشارێکی گەورە بۆسەر نوێنەران، چاوەڕێی ئەوەی لێدەکرێت ئه‌وەی لە 2019 هەبوە مەحاڵە لە 2020 دوبارە ببيتەوە."

ئەوەی کە بۆتە یاسا تا 31/12/2019 بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

 

ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتیشی" ئەوەی کە بۆتە یاسا تا 31/12/2019 بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ڕاستە حکومەتی عیراق فشاری لەسەرە، بەڵام بەشێوەیەک لەشێوەکان دەتوانێت ئەوە دابین بکات، بەڵام گرفتەکە ئه‌وەیە حکومەتی عیراقی خۆی کێشە بۆ خۆی دروست دەکات لەکاتی دروستبونی ئەم حکومەتەوە دەبو لە سێ سێکتەردا چاکسازی بکردایە، یەکەم سیستمی سیاسی و سیستمی ئابوری و سیستمی ئیداری."

سەرۆکوەزیرانی عیراق لەبری ئەوەی سەردانی چین بکات بۆ هێنانی پڕۆژە، دەبو زەمینەی وەبەرهێنانی لەناوخۆی عیراق بڕەخساندایە

 

هەروەها ئەوەشی وت" سەرۆکوەزیرانی عیراق لەبری ئەوەی سەردانی چین بکات بۆ هێنانی پڕۆژە، دەبو زەمینەی وەبەرهێنانی لەناوخۆی عیراق بڕەخساندایە، و دەبو عیراق بەدور بگرێت لەو جەمسەرگیریە."

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئاماژەی بەوەشکرد" ناڕەزایی خۆپیشاندەارانی عیراق بەتەنها هی موچە خۆران نیە، چونکە لە باشور و ناوەڕاستی عیراق هەمو موچەخۆرانی نزیکەی هەشت ملیۆنە، کێشە سەرەکیەکەی عیراق کێشەی ئەمن و خزمەتگوزاری و سەروەری یاسایە، ئێستا عیراق لە قۆناغی "الدولە عمیقە تێپەڕیوە بۆتە ان لا الدولە" ."

بودجە و موچەی کوردستان ئەوەندە گەورە نیە، کێشەکە لەوەدایە لەعیراق پڕۆژەی خزمەتگوزاری بەقۆناغێکی سستدا دەڕوات

 

سەبارەت بەکاریگەری ئەو خۆپیشاندانانە لەسەر بودجە و موچەی کوردستان، ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەڵێت" بودجە و موچەی کوردستان ئەوەندە گەورە نیە، کێشەکە لەوەدایە لەعیراق پڕۆژەی خزمەتگوزاری بەقۆناغێکی سستدا دەڕوات، بەهۆی ئه‌و سستیەی کەهەیە، لە ئێستادا کۆمەڵێک گرێبەست کراوە بۆ وەبەرهێنانی کارەبا، بەڵام لانی کەم شەش مانگ بۆ ساڵێکی پێدەچێت، خۆپیشاندەریش ئەوە نازانێت، دەبوایە کاتی خۆی بکرایە، لەکاتی خۆیدا ئاماژە بەوەکرا ئەم دۆخە وای لێدێت."

عادل عەبدولمەهدی ئێستا ئەوە بەدەستکەوتی خۆی دەزانێت کەتوانیوێتی کێشەی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ساڵێک چارەسەر بکات

 

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر خۆپیشاندانەکان فراوانتربون ئایا حکومەتی عیراق دەتوانێت بەبیانوی جێبەجێکردنی خزمەتگوزاری و داواکاری خۆپیشاندەران بودجە بۆ هەرێم نەنێرێت؟ وتی" لەو بڕوایەدا نیم حکومەتی عیراقی شتی وابکات، چونکە نایەوێت کێشەکە بکات بە دو کێشە، هەروەها عادل عەبدولمەهدی ئێستا ئەوە بەدەستکەوتی خۆی دەزانێت کەتوانیوێتی کێشەی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ساڵێک چارەسەر بکات بۆیە نایەوێت لەناو پەرلەمان 50-60 پەرلەمانتاری لێ ڕاست ببێتەوە و هەمیشە باسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکەن، من خۆم عادل عەبدولمەهدیم ڕوبەڕو بینیوە، ئەوەی بە ئاشکرا وت کە بەهیچ جۆرێک دەست نابات بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەمساڵدا، بۆیە ئه‌وەی من دەیبینم بەهیچ جۆرێک ئەم خۆپیشاندانە کاریگەری لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەمساڵدا نابێت، بەڵام بۆ 2020 بەدڵنیایی کاریگەری دەبێت."

 ڕەنگە کاریگەری هەبێت کەناردنی بەشە موچە بۆ چەند ڕۆژێک دوابکەوێت

 

وتیشی" ڕەنگە کاریگەری هەبێت کەناردنی بەشە موچە بۆ چەند ڕۆژێک دوابکەوێت، چونکە ئێستا کاتی ناردنیان گۆڕیوە بۆ ئەوەی نەبێتە "زەجە" لەسەرییان بۆیە کاتەکەیان گۆڕیوە، بەڵام لەنێوان وەزیری دارایی کە کوردە لەگەڵ سەرۆکوەزیران جۆرێک لە هەماهەنگی هەیە بۆ ناردنی ئەم موچەیە تاوەکو "31/12



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP