هەردوكیان دو شاشەیان هەیە و دەنوشتێنەوە
دو بەرهەمە نوێیەكەی surfaceی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت نمایشكرا

- 10/3/2019 8:30:00 PM 5680 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، دو ئامێری زیرەكی خستە بەر دیدی گشتی، كە توانای نوشتانەوەیان هەیە و بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای گوگڵ لە هەوڵی دابەزاندنی سیستمی ئاندرۆید-ن لەو ئامێرانەدا.

ئەو دو ئامێرە كە پێكهاتون لە تابلێت-ێك بە ناوی (سرفەیس نێۆ)، لەگەڵ مۆبایلێك بە ناوی (سرفەیس دوۆ) كە هەردوكیان توانای نوشتنانەوەیان هەیە و دوش شاشەیان تێدایە دەتوانرێت بە هەماهەنگی و بە جیا-ش كاریان پێبكرێت.

مۆبایلەكە  خاوەنی دو شاشەیە كە بڕیارە ساڵی داهاتو بخرێتە بازاڕەكانەوە، هەردو شاشە تیوارەكە بە گۆشەی 360 پلە پێكەوە پەیوەست كراون و توانای نوشتانەوەیان هەیە، بەوشێوەیە دەتوانیت هاوشێوەی پەرتوكێك  بە تەواوی مۆبایلەكە بكەیتەوە، یاخود یبنوشتێنیتەوە و بیكەیتە یەك شاشە.

لەكاتی كردنەوەیدا، تەختەكلیلێك لەسەر شاشەی دوەم دەردەكەوێت كە بە مەبەستی یاری و هاوشێوەی تەختەكلیلی كۆمپیوتەر كاردەكات، هەریەك لە كۆمپانیاكانی گوگڵ و مایكرۆسۆفت-یش بە مەبەستی بەخشینی سیستەمی ئاندرۆید بەو مۆبایلە هەماهەنگی دەكەن لە دیزاینكردنی ئاندرۆید بۆ سرفەیس دوۆ.

تابلێت-ی سرفەیس نێۆ، توانای نوشتاندنەوەی هەیە و ڤێرژنێكی گەورەتری سرفەیس دوۆ-یە كە توانای هەڵگرتنی ویندۆز ئێكس-ی هەیە، لەكاتی كرانەوەی ئامێرەكە، 5.6 میلیمەتر ئەستورە و كێشی 655 گرام-ە.

بەپێی پانۆس پانەی، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، شاشەكانی نێۆ تیوارترین شاشەی كریستاڵیە كە تا ئێستا بونی هەبێت، هاوكات دەتوانیت لە هەر یەكێك لە شاشەكاندا بەرنامەی جیاواز بەكاربهێنیت، یاخود یەك بەرنامە لە هەردو شاشەكەدا بەكاربهێنیت.

تەختەكلیلێكیش لە بەشی پشتەوەی تابلێتەكەوە هەیە، كە لەكاتی پێویستدا بەكاردەهێنرێت كە لەكاتی كارپێكردنیدا بەشی سەرەوەی تەختەكلیلەكە بۆ كاری جیاواز بەكاردەهێنرێت، لەگەڵ هەمو ئەوانەشدا پێنوسێك بە موگناتیش لە بەشی پشتەوەی ئامێرەكەدایە.

سرفەیس نێۆ لە پایزی 2020 دا بەردەست دەبێت



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP