عادل عەبدولمەهدی گەیشتە دەزگای دژەی تیرۆری عێراق

- 10/3/2019 6:17:00 PM 38194 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ، عادل عەبدومەهدی، سەرۆكوەزیرانی عراق گەیشتە دەزگای دژەی تیرۆری عێراق بەمەبەستی گفتوگۆكردن و ئاگاداربون لەسەر خۆپیشاندانەكان.

نوسینگەی رۆژنامەوانی، عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند،"ئێوارەی ئەمڕۆ بەیاوەری وەزیری بەرگری و وەزیری ناوخۆ، عادل عەبدولمەهدی گەیشتە دەزگای دژە تیرۆری عێراق".

راشیگەیاند،"ئامانجی سەردانەكە بۆ ئاگاداربونی سەرۆكوەزیرانە لەدواین ئاكامەكانی خۆپیشاندانەكانی بەغداد و چەند ناوچەیەكی دیكەی عێراق".

لەئێستادا خۆپیشاندانی فراوان بەغدادی پایتەختی عێراق و چەند شارێكی دیكەی گرتوەتەوەو تادێت، خۆپیشاندانەكان فراوانتردەبێت و بەو هۆیەشەوە لەئێستادا باڵیۆزخانەی ئەمریكا كارەكانی خۆی هەڵپەسارد و ئێرانیش هۆشداری دایە كارمەندانی باڵیۆزخانەكەی كە نزیك ناوچەی خۆپیشاندانەكان نەكەونەتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP