دڵی 20 ژنیان دەرهێناوە و داویانە بە سەگە ماڵیەکانیان
ژن و پیاوێک سزای زیاتر لە 600 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا

- 10/2/2019 10:15:00 PM 41788 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژن و پیاوێکی مەکسیکی، دوای ئەوە لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی دەرهێنانی دڵی 20 ژن و پێدانیان بە سەگە ماڵیەکانیان دادگای کران، ئەمرۆ لەدوای ئاشکرابونی زیاتری تاوانەکانیان سزای 654 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.

ئەو  ژن و پیاوە، کە لایەن خەڵکی مەکسیک بە "دێوەزمەکانی ئێکاتێپێک(شارۆچکەیەک لە مەکسیکۆ)" ناودەبران، لە ماوەی رابردو سزای 614 سال زیندانیان بەسەردا سەپێنرابو،  ئەمرۆ دوای ئاشکرابونی چەند زانیاریەکی نوێ لەسەریان سزاکەیان بۆ چل ساڵی دیکەی زیندانی زیادکرا.

خوان کارلۆس هێرناندزی تەمەن 38 ساڵ و پاتریشیا مارتینێز بێرنالی تەمەن 44 ساڵی هاوژینی، بە تۆمەتی کوشتنی ژنێکی بێ شوناس لە مانگی ئازاری ساڵی رابردو، ماوەی 40 ساڵ زیندانی کراوەتە سەر سزاکەیان.

خوان کارلۆس و پاتریشیا مارتینێز، مانگی 10ی ساڵی رابردو لەکاتی هەڵگرتنی چەند گوێنیەک لە شەقامەکانی ئێکاتپێک کە پڕ بوە لە ئەندامی لەشی مرۆڤ، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP