بەپەلە

خۆپیشاندان لەبەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق بەردەوامە
هێزی ئەمنی زیاتر رەوانەی هەریەك لە پارێزگاكانی زیقار و میسان دەكرێت

- 10/2/2019 7:09:00 PM 14222 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

11:20  ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا سبەی کردە پشو

9:20 لە بەغدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت راگیرا

9:14 هێزی ئەمنی زیاتر رەوانەی هەریەك لە ناوچەكانی زیقار و میسان دەكرێت

هاوكات لە پارێزگای نەجەف، خۆپیشاندەران بارەگای حزبی دەعوەیان سوتاند و لە پارێزگای میسان-یش ئاگر لە باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگای میسان بەردرا

9:13 رێكخراوی بەدر لە زیقار بە تەواوی سوتێندرا

9:11 هێزە ئەمنیەكان دەروازەكانی بەشی رۆژئاوای بەغدای پایتەخت دادەخەن

9:10  لە دیوانیە، 40 كەس لە هیزەكانی پۆلیس برینداربون كە یەكیكیان برینەكەی بەهۆی گوللـەوە بوە

9:00 وتەبێژی بەرگری عێراق بە فورات نیوز-ی راگەیاند، بە مەبەستی رێگریكردن لە خۆپیشاندانەكان و پاراستنی باڵیۆزخانەكانی ئەو ناوچەیە، هێزە ئەمنیەكان چواردەوری ناوچەی سەوزیان داوە و دەرگاكانیان داخستوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا قەدەغەكردنی هاتوچۆیان رانەگەیاندوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت بەهۆی دۆخەكەوە هاتوچۆكردن لەو شارەكاندا سنورداربكەن.

8:55 لە فولكەیەكی نزیك باڵەخانەی حكومەتی بەسڕە، خۆپیشاندەران ئاگریان كردەوە.

8:50   لە ناوچەی سەوز لە بەغدا دەنگی تەقەیەكی زۆر دەبیستریت و بەگوێرەی هەواڵەكانیش هێزە ئەمنیەكان بە مەبەستی بڵاوەپێكردن و رێگرتن لە چونە ناوەوەی خۆپیشاندەران بۆ ناوچەكە تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا كردوە.

8:41   خۆپیشاندەران لە نەجەف بارەگای حزبی دەعوە-یان لەو پارێزگایە سوتاند و لە ئێستاشدا بەرەو بارەگای رەوتی حیكمە بەڕێكەوتون.

8:39  پۆلیسی عێراق رایگەیاند، لە ناسرییە-ی باشوری عێراق پێكدادانی چەكداری لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان رویدا.

8:20    خۆپیشاندەران لەناوەندی پارێزگای زیقار جارێکی دیکە رژانەوە سەر شەقامەکان

8:15   وەزیری بەرگری عێراق تەواو یەکە سەربازی و ئەمنییەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

8:12 {پەیامی موقتەدا سەدر : نامانەوێت و بە بەرژەوەندی نابینین خۆپیشاندانەكانی كە لە گەلەوە سەرچاوەی گرتوە بگۆڕێت بۆ خۆپیشاندانی (لایەنەكان)، ئەگەرنا فەرمانمان دەكرد بە شۆڕشگێڕانی بەرەی ئیسڵاح بەشداربن لەگەڵ خۆپیشاندەران، بەڵام ئێمە دەمانەوێت پارێزگاری لە بە تەواوی بێلایەنبونی خۆپیشاندانەكان بكەین و داوادەكەین بە شێوەیەكی ئاشتی بەڕێوەبچێت، چ لەرێگەی خۆپیشاندانی ئاشتیانەبێت، یاخود مانگرتنێكی گشتی بێت كە سەرجم گەل بەشداری تێدابكات.

لە هەمانكاتدا هێرشكردن بۆ سەر خۆپیشاندەرانی بێچەك رەتدەكەینەوە، كە دژی گەندەڵی و توندوتیژ دەوەستنەوە.

#ئیسڵاح-دژ بە-گەندەڵی-سەرلەنوێ-شۆڕش دەگێڕێت}

8:10   لەشارۆچکەی ناسریە لەپارێزگای زیقار تەقە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان رویدا 

8:05  هێزەکانی روبەروبونەوەی تاوان هاوکاری هێزە ئەمنییەکان دەکەن لەشارۆچکەی ناسریە لەپارێزگای زیقار بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان

8:00   پارێزگای زیقار داوای دانبەخۆداگرتن لەخۆپیشاندەران دەکات و داواشدەکات هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بکرێت بۆ پاراستنی سەروماڵی خۆپیشاندەران و دامەزراوە حکومییەکان

7:50  خۆپیشاندەران چونە ناو ئەنومەنی پارێزگای نەجەف 

7:45  چوار خۆپیشاندەر و پۆلیسێک لەزیقار کوژراوە و 50 خۆپیشاندەریش برینداربون، حکومەتی عێراقیش بەفەرمی قەدەغەکردنی هاتوچۆی لەو شارە راگەیاند

7:45  نوسینگەی پەرلەمانتارێک سوتێنرا
تائێستا خۆپیشاندان لەبەغدادی پایتەختی عێراق بەردەوامە و خۆپیشاندەران لەمەیدانی تەیرانەوە رویان لەناوەندی شارەکە کرد.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بەسۆمەریە نیوزی راگەیاند، خۆپیشاندەران لەمەیدانی تەیرانەوە رویانکردە ناوەندی شارەکە کرد.

هاوکات، خۆپیشاندان لەگەڕەکی تەیەران لەباشوری عێراق بەردەوامە.

تائێستاش خۆپیشاندان لەشارەکانی زیقار، کەربەلا، کەرکوک بەردەوامە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاندوە بەوردی چاودێری دۆخەکە دەکات.

لەئێستادا خۆپیشاندەران پردی جمهورییان تێپەڕاندوە و رویان لەناوچەی سەوزی بەغداد کردوە کە زۆرترین دامەزراوە هەستیارەکانی حکومەت و باڵوێز و نوێنەرایەتی وڵاتانی لێیە.

 

خۆپیشاندەران گەشتنە چوار رێیانی عەباسی کوڕی فیرناس و بەرەو فڕۆکەخانەی بەغداد دەڕۆن، هێزە ئەمنییەکانیش هەوڵی بڵاوەپێکردنیان دەدەن. 

بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاشکرایکردوە تا ئیستا (کاتژمێر 7:45 دەقیقەی سەرلەئێوارە) چوار خۆپیشاندەر و پۆلیسێک لەزیقار کوژراوە و 50 خۆپیشاندەریش برینداربون، حکومەتی عێراقیش بەفەرمی قەدەغەکردنی هاتوچۆی لەو شارە راگەیاند.

زانیاری زیاتر...



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP