باست حەمەغەریب دەبێتە میوانى شارەزور

- 10/1/2019 10:41:00 PM 2340 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ کاتژمێر4:00ى سەر لە ئێوارە، باست حەمەغەریب لە ئێوارە کۆڕێکى شیعریدا لە ژێر ناونیشانى "پایز ئاوێتەی ئەوینمە" بو بە میوانى قەزاى شارەزور.

لەو ئێوارە کۆڕەدا کە لە هۆڵى بەڕێوەبەرێتى رۆشنبیرى و هونەرى شارەزور ئەنجامدرا، ژمارەیەکى زۆر لە نوسەران و ئەدەب دۆستانى شارەزور بەشدارى کۆڕەکە بون.

باست حەمەغەریب چەند شیعرێکی هاورێ لەگەڵ میوزیک ژەنان خوێندەوە و گوێگرانیش لە کەشێکى هێمندا گوێیەکانیان بۆ بیستنى شیعر کردەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP