هەواڵی ئەمڕۆ

ڤیدیۆ.. پردێكی هەڵواسراو لە تایوان بە شێوەیەكی مەترسیدار هەرەسدەهێنیت

- 10/1/2019 9:28:00 PM 15832 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی هەرەسهێنانی پردێكەوە لە رۆژهەڵاتی تایوان، ژمارەیەك كەس و راوچی بیانی برینداربون و ژمارەیەكی دیكەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە، پردێكی هەڵواسراو كە بەرزاییەكەی 140 مەتر بو، لە رۆژهەڵاتی وڵاتی تایوان هەرەسی هێنا و بەهۆیەوە 10 كەس برینداربو، تا ئێستاش شەش كەس بێسەروشوێنن.

بەوهۆیەوە 200 لایەن و تیمی فریاگوزاری سەرەتایی لە هەوڵی رزگاركردنی قوربانیاندان

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە راگەیاندنە  ناوخۆییەكانی تایوان بڵاوكراونەتەوە، كاتژمێر 9:30 خولەك بەكاتی ناوخۆی وڵاتەكە پردێك لە ناوچەی سواوۆ هەرەسی هێناوە و بەوهۆیەوە 200 لایەن و تیمی فریاگوزاری سەرەتایی بە بەشداری 60 كەس لە سوپا و هێلیكۆپتەر و مەلەوانانی ژێردەریا، لە هەوڵی رزگاركردنی قوربانیاندان.

زۆرینەی ئەو كەسانەی بونەتە قوربانی یاخود بێسەروشوێنن كەسانی بیانی و ماسیگر-ن

شێنگ یێنگ پو، وتەبێژی هێزی فریاگوزاری نیشتیمانی لەوبارەیەوە بە دەزگا هەواڵیەكانی راگەیاندوە، بەپێی ئەو تۆمارانەی لە نەخۆشخانەكاندا هەن سەبارەت بە روداوی هەرەسهێنانی پردەكە، زۆرینەی ئەو كەسانەی بونەتە قوربانی یاخود بێسەروشوێنن كەسانی بیانی و ماسیگر-ن كە لە هەریەك لە وڵاتانی فیلیپین و ئیندۆنزیا-وە چونەتە ئەو تایوان.

تا ئێستا، هۆكاری هەرەسهێنانی ئەو پردە ئاشكرا نەكراوە، كە تەمەنی 20 ساڵ بو، بەڵام شای ئین وێن، سەرۆكی تایوان پەیمانیداوە حكومەتیكەی بە شێوەیەكی درشت بەداوی هۆكاری رەداوەكەدا دەچن و پشكنین بۆ سەرجەم پردەكانی وڵاتەكەش ئەنجامدەدەن.

هەرەسهێنانی پردەكە پاش ئەوەهات، دوینێ دوشەممە بارانێكی زۆر و بەلێزمە ناوچەكی گرتەوە و پاشان ئەو زریانە بەرەو ناوچەكانی باكوری رۆژهەڵات بەرێكەوت و دۆخی ناوچەكە ئاسایی بوەوە.

پردی نانفانگاو، كە بەرزاییەكەی 140 مەرت بو، بە یەكێك لە ناوچە گەشتوگوزایەكانی هەرێمی ییلان لە تایوان هەژماردەكرا، كە لە ساڵی 1988 بنیادنراوە.

 


نیشانەکردن :

#جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP