وەزارەتی پەروەردە رۆژانی شەممەی كردە پشوی فەرمی

- 10/1/2019 8:02:00 PM 264327 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،" كە بڕیاردراوە رۆژانی شەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بكرێتە پشوی فەرمی".

لەو راگەیەندراوەدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند،"بۆ ڕێکخستنی شێوازی دەوام لە هەمو قوتابخانەکان و نەبونی جیاوازی، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا "ڕۆژانی شەممە پشوی فەرمی بێت لە قوتابخانەکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان".

بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دوپاتی كردۆتەوە، ئەو وانانەی کە لە ڕۆژی شەممەدان، پێوستە لە خشتەی ڕۆژەکانی تردا جێگایان بکرێتەوە و نابێت بە هیچ شێوەیەك وانەکانی ڕۆژی شەممە بفەوتێن.

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەرپرسن لە ڕێکخستنی خشتەکە تا هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ئاستی زانستی نەبێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP