خەندان-
ئەمڕۆ دوشەممە، کتێبێکی بڵاونەکراوەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا کە بەشێکە لە زنجیرە کتێبى بە دەم رێگاوە گوڵچنین، خرایە بەر دیدەی خوێنەران.
نەوشیروان مستەفا لەکتێبەکەیدا لەسەر چوار شاعیری دیارى نەوەی دوەمی شاعیرانی قوتابخانەی بابان نوسیویەتى، شاعیرەکان پێکدێن لە "حاجی قادری کۆیی، شێخ رەزای تاڵەبانی، وەفایی و حەریق".
کتێبەکەى نەوشیروان مستەفا لە 166 پەڕە پێکهاتوە و نوسەر لەسەر چوار شاعیری دیارى نەوەی دوەمی شاعیرانی قوتابخانەی بابان نوسیویەتى
کتێبەکەى نەوشیروان مستەفا لە 166 پەڕە پێکهاتوە و نوسەر لەسەر چوار شاعیری دیارى نەوەی دوەمی شاعیرانی قوتابخانەی بابان نوسیویەتى، کە شاعیرەکان پێکدێن لە "حاجی قادری کۆیی، شێخ رەزای تاڵەبانی، وەفایی و حەریق".
لیژنەی پاراستنی ئەرشیفی نەوشیروان مستەفا ئاماژەی بەوەکردوە، نەوشیروان مستەفا دیارە کە کتێبەکەی تەواو نەکردوە، وەک لەو پێشەکییەش کە خۆی بۆ لێکۆڵینەوەکەی نوسیوە، دەردەکەوێت کە بەرنامەیەکی پلانبۆداڕێژراوی هەبوە لەسەر شیعر و تایبەتمەندیی یەک بەیەکی ناوە دیارەکانی نەک هەر نەوەی دوەم، بەڵکو نەوەی سێیەمی ئەو قوتابخانە شیعرییە بنوسێت.
نەوشیروان مستەفا، مامۆستاى زانکۆ و رۆژنامەنوس و کۆمەڵناس و سیاسەتمەدارى دیارى کوردە، لەدوای خۆی نزیكەی 20 كتێبو نامیلكەی بەجێهیشتوە لەگەڵ چەندین چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانی كە تا دوای كۆچی دوایی بڵاو نەكرابونەوە. ناوبراو لە 19/5/2017 لە تەمەنى 72 ساڵیدا گیانى لە دەستدا و لە مەراسیمێکى جەماوەریدا لە گردى زەرگەتەى شارى سلێمانى بەخاکسپێردرا.