دایکی مەست بوە و منداڵەکەی لەیاد چوە
منداڵێکی دو ساڵان لەناو ئۆتۆمبێلدا بەهۆی گەرماوە گیان لەدەستدەدات

- 9/30/2019 4:59:00 PM 22871 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی گەرماوە، منداڵێکی دو ساڵان لە ویلایەتی لۆس ئەنجلس لەناو ئۆتۆمبێلێکدا گیان لەدەستدەدات، ئەوەش دوای ئەوەی دایکی مەست بوە و بیری چوەتەوە کە منداڵەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدایە.
 پەنجەرەکانی ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر داخستوە و گەرمای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ داگیرساندوە

 

جون لاڤ ئەگوستۆی تەمەن 2 ساڵ، لەهۆشخۆی چوە و دواتریش گیانی لەدەستداوە، ئەوەش دوای ئەوەی دایکی پەنجەرەکانی ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر داخستوە و گەرمای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ داگیرساندوە.

بەگوێرەی وتەی دایکی منداڵەکە، بەهۆی مەستبونی ئاگای لەمنداڵەکە نەماوە و دوای 5 کاتژمێر ئینجا بیری منداڵەکەی کەوتوەتەوە.

ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی مەستییەکەی بەریداوە دەستبەجێ گەیاندویەتیە نەخۆشخانە و بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی لەشیەوە، کە 107.5 پلە بوە گیانی لەدەستداوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP