​ وێنەی ڤیدیۆی هێرشەکانی سەر کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە بڵاوکرایەوە

- 9/30/2019 2:15:00 PM 15613 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی وێنەی ڤیدیۆیی هێرشەکانی 14-ی ئەم مانگەی بڵاوکردەوە کە کرایە سەر کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە و حوسییەکانی یەمەنیشی بە سەرچاوەی هێرشەکان لەقەڵەمداوە.

بەگوێرەی وێنە ڤیدیۆییەکان، زیانی هێرشەکانی سەر کۆمپانیای ئارامکۆ زیاتر بوە لەوەی ئاشکراکراوە.

رۆژی 15-ی ئەم مانگە ژەنەرال لیوا یەحیا ساری وتەبێژی هێزەکانی سوپای حوسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتی خۆی لەهێرشەکە راگەیاند کە هەر دو وێستگەی نەوتی بەقیق و خەریسی کردە ئامانج.

ئەو فەرماندەیەی سوپای یەمەن کە سەربە حوسییەکانە، هۆشداریشی دایە سعودیە ئەگەر هێرشەکانی بەردەوامبێت، هێرشی هاوشێوەی دیکە دوبارە دەکەنەوە.

لەلایەکی ترەوە هەریەک لەحکومەتی سعودیە و ئەمریکا و بریتانیا ئاشکرایانکرد هێرشەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجامدراون.

بەهۆی هێرشەکانی سەر کۆمپانیای ئارامکۆ، 5.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنانی سعودیە کەمیکرد کە نزیکەی لەسەدا 70 نەوتی سعودیە و لەسەدا 5ی نەوتی تەواوی جیهان بو.


نیشانەکردن :

#سعودیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP