خەندان وادەی دەستپێكردنەوەی دابەشكردنی موچە بڵاودەكاتەوە

- 9/29/2019 9:49:00 PM 101673 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسەرەتای هەفتەی داهاتو دابەشكردنی موچەی مانگی تەموزی 2019 دەستپێدەكات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە خەندان-ی رایگەیاند، بڕیارە یەكشەممەی داهاتو، 6ی ئەیلول، دابەشكردنی موچەی مانگی تەموزی 2019 دەستپێدەكات.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند،"سەرەتا موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەكانی 70 و 80 ی هێزەكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت و دواتر موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا نۆ موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها شەش موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP