هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

تورکیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لەسنوری سوریا خستە خوارەوە

- 9/29/2019 7:34:00 PM 5105 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەمێک بەرلەئێستا، وەزارەتی بەرگری تورکیا لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە فرۆکەیەکی جەنگی وڵاتەکەی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی لەسنوری سوریا خستۆتە خوارەوە کە شەش جار سنوری ئاسمانی وڵاتەکەیانی بەزاندوە.

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەناوی ئەو وڵاتە نەکردوە کە خاوەندارێتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی کردوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەلایەن دو فرۆکەی F-16-ەوە خراوەتەوە خوارەوە پاش ئەوەی لەدوێنێوە شەش جار سنوری ئاسمانی وڵاتەکەی بەزاندوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لەپێگەی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی فرۆکە بێفرۆکەوانەکەی بڵاوکردەوە و وەزیری بەرگریش رایگەیاندوە تائێستا نازانرێت ئەو فرۆکەیە سەر بەچ وڵاتێکە.  


نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP