خەندان وردەکاری هەموارکردنەوەی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان بڵاودەکاتەوە

- 9/29/2019 3:37:00 PM 3904 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ دانیشتنی ژماره‌ سێی ئاساییی خولی پایزه‌ له ‌ساڵی یه‌كه‌می‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن ئەنجامداو تیایدا پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەموارکرایەوە.

سه‌ره‌تای کۆبونەوە، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوى خواو گه‌لی كوردستانه‌وه‌ دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه‌، پاشان له‌لایه‌ن منى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ كه‌ بریتی بو له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (90، 91، 93، 96، 97، 125)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌روه‌ها پوخته‌ی دانیشتنی ڕابردوی په‌رله‌مان و ناوی ئاماده‌ نه‌بوانی دانیشتنی پێشووبه‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت خوێندرایه‌وه‌.

دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواى له‌ لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی كرد بێنه‌ شوێنی تایبه‌ت بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان به‌‌ڕه‌چاوكردنى ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ له‌كاتی گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌هه‌مواره‌كه‌ خرا‌بونه‌ڕو.

سه‌ره‌تا لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی ناونیشانی پێشنیازی هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی خسته‌ڕو و وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ راپۆرتی لیژنه‌ی یاساییدا هاتبو خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی به‌ڕه‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ كه‌ پێناسه‌ی سروشتی پێشنیازه‌ یاساو پێناسه‌كردنی چه‌ند چه‌مك و زاراوه‌یه‌كی یاسایی بۆ زیادكرابو

 

دواتر مادده‌ی یه‌كه‌مى پڕۆژه‌ هه‌مواره‌كه‌ به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ڕه‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ كه‌ پێناسه‌ی سروشتی پێشنیازه‌ یاساو پێناسه‌كردنی چه‌ند چه‌مك و زاراوه‌یه‌كی یاسایی بۆ زیادكرابو، به‌م گۆڕانكارییانه‌وه‌ مادده‌كه‌ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ماده‌ی یه‌كه‌مدا له‌سه‌ر پێشنیازى سه‌رۆكی په‌رله‌مان گۆڕانكارییه‌ په‌سندكراوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی یه‌كه‌م، ئه‌وا ماده‌ی 78ی په‌یڕه‌و بگونجێندرێت و هه‌موار بكرێته‌وه‌و ئه‌م پێشنیازه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا. 
به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ره‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران پێشنیازی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی ده‌یه‌م له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆ كرا كه‌ به‌پێی پێشنیازه‌كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ئافره‌تێكی تێدا ده‌بێت

 

به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ره‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران پێشنیازی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی ده‌یه‌م له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆ كرا كه‌ به‌پێی پێشنیازه‌كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ئافره‌تێكی تێدا ده‌بێت و هه‌روه‌ها پێشنیازی گۆڕینی ده‌سته‌واژه‌ی "سه‌رۆكایه‌تی" بۆ "ده‌سته‌" كرا، به‌مجۆره‌ ماده‌كه‌ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.

ماده‌ی سێیه‌میش به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ڕه‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران داوای لابردنی بڕگه‌ی حه‌فته‌م له‌ماده‌ی 14ی ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ ده‌كرا كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌میكانیزمه‌كانی هه‌ڵبژاردن و كاندیده‌كان له‌ناو په‌رله‌مان بوو، وه‌ك خۆی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
پێشنیازی گۆڕینی ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ده‌سته‌ له‌هه‌رشوێنێكی په‌یره‌وه‌كه‌، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا

 

ماده‌ی چواره‌میش به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ڕه‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران پێشنیازی گۆڕینی ده‌سته‌واژه‌ی "سه‌رۆكایه‌تی" بۆ "ده‌سته‌" له‌هه‌رشوێنێكی په‌یره‌وه‌كه‌، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
ماده‌ی پێنجه‌می پێشنیازه‌یاساكه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 20 به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ره‌تكرایه‌وه‌

 

ماده‌ی پێنجه‌می پێشنیازه‌یاساكه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 20 به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ره‌تكرایه‌وه‌، ماده‌ی شه‌شه‌میش به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ره‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران تایبه‌تبو به‌ڕێكخستنه‌وه‌ی ریزبه‌ندیی برگه‌كانی ماده‌ی 24 ى په‌یڕه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
ماده‌ی حەوتەم تایبه‌تبو به‌رێككاره‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار و دوای گۆڕینی ده‌سته‌واژه‌ی به‌روار بۆ رێكه‌وت به‌و گۆرانكارییه‌وه‌ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و ماده‌یه‌ش په‌سندكرا

 

ماده‌ی حەوتەم به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ڕه‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران هه‌مواری خاڵی دوه‌م له‌بڕگه‌ی دوه‌می ماده‌ی 25ى په‌یڕه‌و كه‌ تایبه‌تبو به‌رێككاره‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارو دوای گۆڕینی ده‌سته‌واژه‌ی "به‌روار" بۆ "رێكه‌وت" به‌و گۆرانكارییه‌وه‌ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و ماده‌یه‌ش په‌سند كرا.

ماده‌ی هه‌شته‌میش به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ڕه‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران، تایبه‌تبو به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 29ی په‌یره‌و كه‌ بریتیبو له‌ لێك جیاكردنه‌وه‌و زیادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی و 9 بژارده‌ بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ماده‌كه‌ كرابوو، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌بژارده‌كان بۆ گۆڕانكاری ده‌نگی پێویستی نه‌هێناو ته‌نها بژارده‌ی په‌سندكردنی وه‌ك خۆی ده‌نگی هێناو به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
ئه‌و پروپاگه‌نده‌ ناراستییانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و وه‌ك په‌رله‌مان و په‌ره‌له‌مانتاران له‌گه‌ڵ مافی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان داین

 

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتار ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 29ی په‌یڕه‌ و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ له‌میدیاكان له‌ په‌رله‌مان گیراوه‌ كه‌ ره‌چاوی مافی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت نه‌كراو به‌جێكردنه‌وه‌ی ناویان له‌چوارچێوه‌ی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه‌ لێره‌وه‌ ئه‌و پروپاگه‌نده‌ ناراستییانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و وه‌ك په‌رله‌مان و په‌ره‌له‌مانتاران له‌گه‌ڵ مافی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان داین.
ناوی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان میكانیزمێكی پرۆتۆكۆڵین و له‌ناوه‌ڕۆكدا ئه‌رك و كاری فراوانی یاسایی و به‌دواداچوونیان هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا په‌رله‌مان پشتگیرو خه‌مخۆری مافی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تییه‌كانه‌

 

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، ناوی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان میكانیزمێكی پرۆتۆكۆڵین و له‌ناوه‌ڕۆكدا ئه‌رك و كاری فراوانی یاسایی و به‌دواداچوونیان هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا په‌رله‌مان پشتگیرو خه‌مخۆری مافی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تییه‌كانه‌و ده‌رگای په‌رله‌مانیش هه‌رده‌م واڵایه‌ بۆ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تییه‌كان و جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌ركی سه‌ره‌كیی حكومه‌ته‌ خزمه‌تی ئه‌و چینه‌ بكات و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌خزمه‌ته‌كانی ئه‌وچینه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ له‌ناونیشانی وه‌زاره‌ت ناوی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تییه‌كان نه‌هاتووه‌. 

هه‌ر له‌درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا ماده‌ی نۆیه‌م به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ڕه‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران كه‌ داوای هه‌مواری بڕگه‌ی دوه‌م له‌ماده‌ی 42ی په‌یره‌وی ناوخۆ ده‌كات و تایبه‌تبوو به‌میوانداریكردنی وه‌زیرو سه‌رۆكی ده‌سته‌كان، دواى زیادكردنی ده‌سته‌واژی "دیاریكردنی كاتێك"، ماده‌كه‌ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.

ماده‌ی ده‌یه‌میش به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ڕه‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران تایبه‌تبو به‌هه‌مواری برگه‌ی دوه‌م له‌خاڵی سێیه‌می ماده‌ی 44ی په‌یڕه‌و كه‌ تایبه‌تبو به‌رێككاره‌كانی ئاماده‌بون و نه‌بونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌په‌رله‌مان، دوای گۆڕینی ده‌سته‌واژه‌ی "داوكراو"بۆ"داوالێكراو"، په‌سندكردنی ئه‌و ماده‌یه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگبوو.

ماده‌كانی یازده‌هه‌م تا سێزده‌هه‌م به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ڕه‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران هه‌مواركردنه‌وه‌كان به‌پێویست نه‌زانران و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌رسێ ماده‌كه‌ به‌پێی ئه‌سڵی پێشنیازه‌ یاساكه‌ لابران.
ماده‌ی چوارده‌هه‌میش به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ڕه‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران تایبه‌تبو به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 79ی په‌یڕه‌و كه‌ بریتیبو له‌ رێككاره‌كانی پێشكه‌شكردنی پێشنیازی یاساو بڕیاره‌كان

 

ماده‌ی چوارده‌هه‌میش به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ڕه‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران تایبه‌تبو به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 79ی په‌یڕه‌و كه‌ بریتیبو له‌ رێككاره‌كانی پێشكه‌شكردنی پێشنیازی یاساو بڕیاره‌كان و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.

ماده‌ی پانزده‌هه‌میش به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ڕه‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران تایبه‌تبوو به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ ماده‌ی 91ی په‌یڕه‌و كه‌ پێشنیازی ئه‌وه‌ ده‌كات لیژنه‌ی یاسایی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان پێشنیازی نوێ بۆ خستنه‌ ده‌نگدان ئاماده‌ ده‌كات و به‌مجۆره‌ش هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌كه‌ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.

ماده‌ی شانزده‌هه‌م و كۆتایی به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ڕه‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران، تایبه‌تبوو به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 110ی په‌یڕه‌و كه‌ باس له‌مافه‌كانی ئه‌ندامییه‌تی په‌رله‌مانی و وازهێنان له‌فراكسیۆنه‌كه‌ی ده‌كات، دوای لابردنی بڕگه‌ی دووه‌می ماده‌كه‌ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا، هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی ده‌رچواندنیش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.

دواتر كۆی هه‌مواره‌كه‌ خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌ 91 ده‌نگ په‌سندكراو به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌گه‌لی كوردستان و په‌رله‌مانتاران كرد بۆ ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌.

نیشانەکردن :

#پەرلەمانی کوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP