بومەلەرزەیەک لە ئیستانبوڵ رویدا

- 9/29/2019 9:28:00 AM 29370 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.6 پلە بەپێوەری رێختەر ئیستانبوڵ-ی تورکیای هەژاند.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.6 پلە بەپێوەری رێختەر دەریای مەڕمەڕە لە ئیستانبوڵ-ی تورکیا هەژاندوە هیچ زیانێکی لێنەکەوتوەتەوە.

ئەوە سێیەمجار بومەلەرزە ئیستانبوڵ دەهەژێنێت لەماوەی هەفتەیەمکدا و 26ی ئەم مانگەش، دو بومەلەرزەی یەک لە دوای یەک بە گوڕی 4.4 پلە و 5.7 پلە بەپێوەری رێختەر ئیستانبوڵیان هەژاند.

ئیستانبوڵ کەوتوەتە سەر بومەلەرزە و لە ساڵی 1999 دا بومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.6 پلەی رێختەر شاری ئیزمیتی لەباشوری رۆژهەڵاتی ئیستانبوڵ هەژاند و بەهۆیەوە 17 هەزار کەس گیانیانلەدەستدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP