دەبێت هاوسەرەکەی هەمو رۆژێک خۆی پێ بناسێنێتەوە
بەڤیدیۆ..ژنێک توشی نەخۆشیەکی دەگمەن دەبێت

- 9/28/2019 8:17:00 PM 17763 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

لە نەخۆشیەکی دەگمەندا، ژنێکی ئەمریکی هەمو رۆژێک یادگاریەکانی رۆژی پیشوتری بیر دەچێتەوە، هاوسەرەکەشی بەهۆی فیلمێکی سینەماییەوە بیرۆکەیەکی ناوازە دەدۆزێتەوە تا ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.


هانا واڵاس، کە لە حاڵەتێکی دەگمەندا بەهۆی سترێسەوە توشی لە بیرچونەوە دەبێت، هەمو رۆژێک دوای هەستان لە خەو، تەواوی یادگاریەکانی رۆژی پێشوتری  بیردەچێتەوە.

کۆدی رێنێرت-ی هاوسەری، ناچار دەبێت هەمو رۆژێک تۆماری ڤیدیۆی چالاکیەکانی رۆژی بکات، تا بۆ رۆژی دواتر پێشانی واڵاسی هاوسەری بدات و متمانەی پێ بکات کە ئەو هاوسەریەتی.

رینێرت ئەو بیرۆکەیەی لە رێگەی فیلمێکی هۆڵیودەوە دۆزیوەتەوە، بەناوی "پەنجا  ژوانی یەکەمجار"، کە تیایدا باس لە چیرۆکی کچێک دەکات بەهۆی روداوەێکی هاتوچۆوە توشی لەبیرچونەوە دەبێت و هاوڕێ کوڕەکەی هەمو رۆژێک تۆماری چالاکیەکانی رۆژانەیان دەکات و بۆ رۆژی دواتر بیری دەهێنێتەوە کە یەکدی دەناسن و چی بەسەر هاتوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP