لەلایەن ناپلیۆن بۆناپارتەوە دیاریکراوە
فرەنسا پلەیەکی ئەکادیمی باڵا دەبەخشێتە ماتماتیکزانێکی ئێرانی

- 9/28/2019 4:38:00 PM 4343 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتی فرەنسا، پلەیەکی زانستی باڵا دەبەخشێتە سیامەک یاسەمی، ماتماتیکزان و سەرۆکی بەشی ماتماتیکی زانکۆی تاران.
لە لەلایەن دەزگای ئاکادێمیکس پالمسی فرەنسیەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا

 


یاسەمی، بەهۆی بەشداریەکی کارای لە بەرەوپێشبردنی و چەندین دۆزینەوەی ماتماتیکی ناوازە لەلایەن دەزگای ئاکادێمیکس پالمسی فرەنسیەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا، هاوکات لەگەڵ پلەی ئاکادیمی باڵا لەو بوارەدا.
 لەلایەن ناپیۆن بۆناپارت ئیمپراتۆری ئەو کاتەی فرەنسیەکانەوە دامەزرا

 

پلەی ئاکادێمیکس پالمس، لە ساڵی 1808و لەلایەن ناپیۆن بۆناپارت ئیمپراتۆری ئەو کاتەی فرەنسیەکانەوە دامەزرا، بە مەستی پێدانی پلەی ئەکادیمی باڵا لە بواری زانستی و کلتوری و تایبەت بو بە ئەندامانی زانکۆی پاریس.

لەساڵی 1955 لەلایەن رینی کۆتە، سەرۆکی ئەو کاتەی فرەنساوە بڕیاردرا، بەبەخشینی ئەو پلەیە بە هەرکەسێک کە بەشداری کارا هەبێت لە بابەتە زیندوەکانی زانستدا( ماتماتیک، فیزیک، کیمیا..هتد).  



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP