گوگڵ 21ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمپانیاكەی یادكردەوە

- 9/27/2019 10:34:00 PM 1815 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆمپانیای گوگڵ كە كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی تەكنەلۆجیە و تایبەتە بە خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت، 27 ی ئەیلولی هەمو ساڵێك بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە ئاهەنگ دەگێڕێت.

لە رێكەوتی 4ی ئەیلولی ساڵی 1998دا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بنیادنراوە

 هەرچەندە ئەو كۆمپانیایە لە 4ی ئەیلولی ساڵی 1998دا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بنیادنراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە رێكەوتی 27ی سێپتەمبەری 2002دا بۆ یكەمجار گوگڵ یادی دامەزراندنی كۆمپانیاكەی كردەوە و دواتر ئەو رۆژە تایبەتكرا بە یادی لەدایكبونی كۆمپانیاكە.

ناوی گوگڵ، لە بنەڕەتدا لە وشەی (گوگۆل)ەوە وەرگیراوە، كە بریتیە لە ژمارە یەك و سەد سفر بەدوایدا هاتوە، ئەوەش وەك ئاماژەیەكە بۆ توانای گەڕان بەدوای ژمارەیەكی زۆر و بەرفراوان لە داتا و زانیاری جۆراوجۆر لە سەرجەم بوارەكاندا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP