كچێكی لاو لەرێگەی خواردنی دەرمانەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

- 9/27/2019 9:45:00 PM 86958 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی ئەوەی بنەماڵەكەی رێگریان كردوە بگات بە خۆشەویستەكەی، كچێكی لاو لە ئورمیە كۆتیای بە ژیانی خۆی هێنا.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "کچێکی لاوی خەڵکی شاری سیلوانای ئورمیە بە هۆی رێگری بنەماڵەکەی لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ ئەو کوڕەی کە خۆشی دەویست، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

لە رێگەی خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە

ئاماژە بەوەشكراوە بەپێى ئەو راپۆرتانەى بەدەست رێكخراوی هەنگاو گەیشتوە،"ئەمڕۆ هەینی، کچێکی لاو-ی خەڵکی سیلوانا بە ناوی "پەیدا مەجیدییان" لە رێگەی خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

دو جار چوەتە خوازبێنی، بەڵام لەلایەن بنەماڵەکەیەوە رێگری لێکراوە

هاوكات سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی پەیدا سەبارەت بە روداوەكە رایگەیاندوە "پەیدا کەسێکی خۆشویستوە و ئەو کەسەش دو جار چوەتە خوازبێنی، بەڵام لەلایەن بنەماڵەکەیەوە رێگری لێکراوە".

سەرچاوەکە باسى لەوەشکردوە، ئەمڕۆ هەینی باوکی کچەکە لە سەر ئەو بابەتە لە کچکەى داوە و ئەویش بەو هۆیەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP