بەڤیدیۆ..رۆژنامەنوسێکی ئیسرائیلی لەکۆنفرانسی رۆژنامەوانی روحانی-دا دەکرێتە دەرەوە

- 9/26/2019 11:41:00 PM 59579 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران رۆژنامەنوسێکی بەرەگەز ئیسرائیلی لە کۆنفراسە رۆژنامەوانیەکەی لە نیو یۆرک دەکاتە دەرەوە.

گیل تەماری، پەیامنێری کەناڵی 13 ی ئیسرئیلی، بەر لە چونە ژورەوەی بۆ کۆنفراسەکە لەلایەن پاسەوانی هۆڵەکەوە رێگری لێدەکرێت و پێی دەڵێن" کۆنفرانسەکە داخراوە".

تەمەری بە میدیاکانی راگەیاندوە، ئێران رێگری لە رۆژنامەنوسەکانی ئیسرائیل دەکات ئامادە بن لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکانیدا و تەنها رێگا بەو رۆژنامەنوسانەش دەدات کە خۆی پەسەندی کردون.

لە ساڵی 2006، هەمان رۆژنامەنوس لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا پرسیارێکی روگیری لە مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆککۆماری پێشوی ئێران کرد،  پرسی" ئێران خوازیاری روخاندنی ئیسرائیلە، یاخود نا؟"، لەدوای ئەو کۆنفراسەوە حکومەتی تاران بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی ئامادەبونی رۆژنامەنوسانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیە نێودەوڵەتیەکاندا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP