بەڤیدیو..منداڵێکی تەمەن 8 ساڵ خەڵاتێکی زانستی دەباتەوە

- 9/26/2019 6:47:00 PM 3082 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

منداڵایکی تەمەن 8 ساڵ، بەهۆی داهێنانێکی ناوازە، خەڵاتێکی زانستی دەباتەوە.

یۆشیت گوادالوپ کروز، تەمەنی هەشت ساڵە و خەڵکی چیاپاسی مەکسیکە، ئامێرێکی لە کەلوپەلی ریسایکڵکراو دروست کردوە کە لە سەدا 100 بە وزەی تیشکی خۆر ئیشدەکات و ئاو گەرمدەکات .

پەیمانگای UNAM بۆ زانستی ناوەکی، خەڵاتی بەخشیوەتە گوادالوپ کروز و وەک داهێنانی ساڵ بۆ منداڵانی خوار تەمەن 10 ساڵ ناساندویەتی.

ئەو داهێنانە لە کاتێکدایە،بەشێکی زۆرێ ئاوی مەکسیک بە دار گەرمدەکرێت، کە زیانیکی زۆر بە هەوا دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی لەناوچونی رێژەی درەخت لەو وڵاتە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP